𝐼 𝑃𝑟𝑜𝑢𝑑 𝑂𝑓 𝑌𝑜𝑢

230 39 12
                                    

I PROUD OF YOU

مـــن شـــــانــــازیـــــت پــــێــــوە ئـــــەڪــــەم





ORLA POV :



بە  نەرمی شانەکانی ئەوم جوڵاند لە کاتێکدا ئەو ئامادەی هەستان نەبوو


" تایهۆنگ "
دوبارە بە نەرمی بانگم کرد


تایهۆنگ چاوەکانی کردەوە بە هێواشی کاتێک من سەرنجی هەموو جوڵەکانی ئەوی ئەدا بە وردی


" ئێمە لە کوێین ؟ "
تایهۆنگ بەخێرای پرسی



ئەو پێکەنیناوی دەرئەکەوت کاتێک چاوەکانی ئەخوراند


" هێشتا خەواڵوویت "
من بە پێکەنینەوە وتم



" بەڕاستی ؟ من چەند کاتژمێر ئەبێت خەوتووم ؟ ئای خوایە ببورە من نەئەبوو بخەوم "
تایهۆنگ لە کۆتایدا بە بێزاریەوە کێشا بە نێوچاوانی خۆیدا



" تۆ پێویست بوو بخەویت چونکە زۆر ماندوو دیار بوویت "
من بە ڕاستگۆیانە وتم



" هێشتا نەئەبوو بخەوم "
ئەو بە نزمی بۆڵاندی




" ئەتەوێت لەسەر شەقام بخەوین ؟ "
من پرسیم کاتێک ئەو بە سەرسامیەوە سەری جوڵاند




" لەبیرم کرد پێت بڵێم ناونیشانی خانووەکە میسون ناردوویەتی بۆ تۆ "
ئەو بە هێمنی وتی کاتێک دەستی لەسەر
سەری دانا




من سەیری مۆبایلەکەم کرد میسون ناونیشانەکەی ناردووە لەگەڵ مەسجێکی بچووک





" هیوادارم چێژ ببینن لە مانگی هەنگوینیەکەتان "






من پێکەنینێکی بچووکم کرد کاتێک ئەوەم خوێندەوە و مۆبایلەکەم لە شوێنی خۆی دانا کاتێک دەستم کرد بە شۆفێری کردن



هەندێک کات سەرنجی تایهۆنگم ئەدا





لەگەڵ ئەوەی تەواوی شەوەکە خەوت بەڵام هێشتا نیشانەی ماندووبوون بە ڕوخساریەوە دیار بوو





𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now