𝐶𝑢𝑡𝑒 𝐻𝑎𝑛𝑛𝑎ℎ 𝐼𝑠 𝑃𝑟𝑒𝑔𝑛𝑎𝑛𝑡

232 39 20
                                    

CUTE HANNAH IS PREGNANT

هـــــانــــایے ڪـــیــــوت دوگــــیــــانـــــە


NO ONE POV :

" زۆر باشە جین هێندە گەورەی مەکە "
جۆنگ کوک بە بێزاریەوە وتی

" باشە باشە ئێمە باشترە بێینە سەر بابەتە سەرەکیەکە "
جین بە شڵەژاوی وتی

" بەڵێ باشترە وابکەیت چونکە گەر تۆزێکی تر وابکەیت من گەرەنتی زیندوو مانەوەت ناکەم "
ها یوون بە بێزاریەوە وتی

" هانا دوگیانە "
جین بەخێرای و شڵەژاویەوە وتی

" ئەمزانی "
جۆنگ کوک بە شەیتانیەوە وتی

" چی ؟"
جیمین هاواری کرد

" ئەو دوگیانە ؟ چەنێک ئەبێت دوگیانە ؟ "
ئۆرلا هاواری کرد

" نەفرەت جین تۆ زۆر خێرابوویت ئافەرین وەک ئۆرلای گەمژە نیت ئەترسم بمرم و مناڵەکانی ئەم دوو بونەوەرە نەبینم "
ها یوون شانازی بە جینەوە کرد

هەمووان وەستان و سەیری ئۆرلایان کرد

" تۆ زۆر بێ ڕەوشتیت "
ئۆرلا لە بێزاریدا چاوی سوڕاند

" بۆچی چاوەڕێی ئێمەیت تۆ خۆت گەورەترینیت وە هێشتا بە تەنها ماویتەتەوە باشترە بڕۆیت کوڕێک بۆ خۆت بدۆزیتەوە "
جیمین بەفیزەوە وتی

" تۆ بێ وێنەی جیمین "
ئۆرلا کێشای بە شانی جیمیندا بە دڵخۆشیەوە

" ئەتانەوێت بمرن ؟ "
هایوون بە ئاسای وتی

" نەفرەت ئەکرێت بوەستن لە شەڕە بێماناکانتان من لێرە کێشەم هەیە "
جین هاواری کرد

" کێشەت چیە ؟ "
ئۆرلا پرسی بێ گرنگی دان

" بۆچی ئەبێت کێشەت هەبێت هیۆنگ تۆ ئەبیت بە باوک پاشان ئۆرلاش پێویستە دوای ئێوە دەست بکات بە پڕۆژەکەی "
جۆنگ کوک بە دڵخۆشیەوە وتی

" پڕۆژە ؟ بۆچی ئۆرلا ئەیەوێت باخچەی مناڵان دابنێت یان مناڵی ببێت ؟ "
جیمین بە گرژیەوە پرسی

" لەوانەیە باخچەی مناڵان دابنێم "
ئۆرلا بە شەیتانیەوە وتی

" ئەوە براژنەکەی منە "
جۆنگ کوک زەردەخەنەی کرد و لەگەڵ ئۆرلا دەستیان کێشا بە یەکدا

" من هاتووم بۆ لای ئەم دەروون نەخۆشانە داوای یارمەتی بکەم ئای خوایە لە من گەمژەتر هەیە لەسەر ئەم زەویە ؟ "
جین بۆڵاندی وە بە بێزاریەوە چاوی سوڕاند

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now