𝑊𝑎𝑠 𝐼𝑡 𝐴𝑛 𝐴𝑐𝑐𝑖𝑑𝑒𝑛𝑡 ?

138 33 22
                                    


WAS IT AN ACCIDENT ?

ئــــایـــا ڕووداو بــــوو ؟



ORLA POV :

" کەواتە ئێوە شەڕتان کردووە ؟ "
میسون بە خەمخۆریەوە پرسی

" بەڵێ وە ئەمەوێت لێرە ببمێنمەوە "
من بە بێزاریەوە وتم وە قاچەکانم لەباوەشکرد لەسەر قەنەفەکان

" بێگومان شیرینەکەم ئەتوانی هەر کاتێک بتەوێت لێرە بمێنیتەوە "
میسون بە میهرەبانیەوە وتی پاشان ئەو دەستەی گرتم کە پشیلەکەی برینداری کردبوو

" دڵنیابە هەموو شتێک باش ئەبێت ئۆرلا من لێرەم لەگەڵت ئێمە پێکەوە هەموومان ئەمە تێئەپەڕێنین "
شتێک لە چاوەکانی ئەدرەوشایەوە بەناوی هیوا

نەخێر من ئەترسام ئەو هیوا بچووکەی ئەو هەیەتی لە ناوی ببەم

من تەنها شۆک و توڕە و ترساوم هەموو هەستەکانم تێکەڵ بووە بەجۆرێک خۆشم لە خۆم تێناگەم

ئەو ماوەیەکی کەمە ژیانێکی نوێی دەست پێکردووە ئەو دڵخۆشە چونکە وابیر ئەکاتەوە چیتر کەسێک نیە کۆنترۆڵی بکات بەڵکو بڕیارەکانی ژیانی خۆی خۆی دەیدات

کاتێک سەرەتا ئەوم بینی ئەمزانی هیچ شتێک بەخواستی خۆی ناکات ئەوە ڕوون بوو چونکە من هێندە گەمژە نەبووم

وە ئێستا کە میسون دڵخۆشە منیش دڵخۆشم

کاتێک ئەوان ئەبینم دڵخۆشم منیش هەست بە دڵخۆشی ئەکەم لەوانەیە تەنها میسون شایەنی لێخۆشبوون بووبێت لەلایەن خوداوە

بە هێواشی لێی نزیک بوومەوە و باوەشم لێیدا ئەو تەنها بە بێدەنگی باوەشی لێدامەوە دەستی بەسەر قژمدا ئەهێنا

داوای لێبووردن ئەکەم میسون زۆر زۆر داوای لێبووردن ئەکەم ئەمانە هەمووی هەڵەی منە

JONGKOOK POV :

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی کاتێک سەیری ئەوم کرد ڕوخساری پەشیمانی پێوە دیار بوو

" هایوون تۆ کەسێکت نەکوشتووە تاوەکو بەو جۆرە هەست بە تاوان بکەیت "
من بە بێزاریەوە وتم

" بۆچی شتەکان بەو جۆرە ئەڕۆن ؟ ئەوە ئەو شتە نەبوو من ئەمویست "
ئەو بە نزمی وتی بەڵام من توانیم گوێم لێی بێت

" هەموو کات شتەکان بەو جۆرە ناڕۆن کە ئەمانەوێت هایوون ئەوە هەڵەی ئێمە نیە "
من بە هێمنی وتم کاتێک هەوڵم ئەدا ئارامی بکەمەوە

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now