𝑊ℎ𝑜 𝐼𝑠 𝑆𝑖𝑙𝑣𝑎 ?

158 35 21
                                    

WHO IS SILVA ?

ســـــــێــــــــلـــڤـا کـــــێـــیـــە ؟




TAEHONG POV :

" سڵاو پیاو "
جین وتی بە زەردەخەنەوە

من سەرم بەرز کردەوە بۆ بینینی ئەو جۆنگ کوک لە ژورە گەورەکەم

ئەم ماوەیە زۆر بە کەمی جیمین ئەبینم یان باشترە بڵێم بە هیچ جۆرێک نایبینم

" جین ئەگەر هاتویت بۆ قسەی بێ مانا تەنها بڕۆ دەرەوە "
من بێ گرنگیدان وتم

هیچ ئارەزووم لە گوێ گرتن نیە لە بۆڵە بۆڵەکانی جین لە ئێستادا

" ئایا تۆ ڕۆشتیتەوە بۆ ماڵــ"
من قسەکەم بڕی کاتیک بە توڕەییەوە هاوارم کرد

" من ئێستا سەرقاڵم تەنها بڕۆ "
بە توڕەییەوە وتم

جین وەکو سەهۆڵ لە شوێنی خۆی بەستی کاتێک هاوارم کرد وە ئەمتوانی ببینم کە جۆنگ کوکیش سەرسام بوو

بێگومان چونکە من ئارامترین کەس بووم کە ئەوان بیناسن توڕەبوون لەلایەن منەوە مەحاڵ بوو


من تەنها لە ئێستادا ماندووم توڕەم بێزارم تەنها ئەمەوێت بڕۆمە شوێنیک هیچ شتێک لەوێ بوونی نەبێت



وە بیرکردنەوە لەم بەیانیە کە شەڕم لەگەڵ ئۆرلا کرد زیاتر بێزارم ئەکات



" تۆ سەلامەتیت ؟ "
جۆنگ کوک بە خەمخۆریەوە پرسی

" چی ڕوو ئەدات تای ؟ من تەنها ویستم بڵێم دایکم گەڕاوەتەوە "
جین بە نەرمی پرسی



" من تەنـها تـەنهــا ماندووم پێویستم بە پشووە "
من بە نزمی وتم بەڵام دڵنیابووم ئەوان گوێیان لێبوو


" زۆر باشە تۆ کەمێک پشوو بدە ئێمە ئەڕۆین هیۆنگ "
جۆنگ کوک بە زەردەخەنەیەکی بچووکەوە وتی وە جینی ڕاکێشا بۆ دەرەوەی ژورەکە




سەرم لەسەر کورسێکە حەساندەوە وە چاوەکانم داسخت بەهیوای ئەوەی ڕوداوەکانی ئەم بەیانیە لەبیر بکەم وە سەنجم بخەمەوە سەر کارەکەم

ئەوە زۆری نەخایەند کەسێک بە توندی لە دەرگاکەیدا

وەک ئەبینن ژیان زۆر خراپە لەگەڵ من بۆ چرکەیەکیش ڕێگە نادات پشوو بدەم

" وەرە ژورەوە "
من بە بەرزی وتم

میسون هاتە ژورەوە لەگەڵ چەند فایلێکی زۆر کە منی بینی وەستا

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now