𝐼𝑠 𝑇𝑎𝑒ℎ𝑦𝑢𝑜𝑛𝑔 𝐶ℎ𝑒𝑎𝑡𝑖𝑛𝑔 ?

375 61 312
                                    

IS TAEHYUONG CHEATING ?

ئــــایــــا تــــایـــهـــیـــۆنــــگ خــیــانـــەت ئـــەڪــات ؟

NO ONE POV :

"وەزیر کیم ئەو ئافرەتە کێیە لەگەڵت ؟ "
ڕۆژنامە نوسێک پرسی

" ئایا هاوسەرتە ؟ "
ڕۆژنامە نوسێکی تر پرسی

" وەزیر کیم دەنگۆی ئەوە هەیە لە درامایەک بەژداری ئەکەیت ؟ "
ڕۆژنامە نوسێکی تر پرسی

" ئایا هێشتا کار بۆ مارکەی گوچی ئەکەیت ؟ ئەگەر ئەیکەیت بۆچی ئەم ماوەیە دەرناکەویت ؟ "
ڕۆژنامەنوسێکی تر پرسی

" دەنگۆی ئەوە هەیە لە ژواندای لەگەڵ کەسێکی بەناوبانگ ؟ "
ڕۆژنامەنوسێکی تر پرسی

بەو جۆرە پرسیار لە دوای پرسیار ئاڕاستەی تایهۆنگ ئەکرا و ئەویش تەنها وشەیەک کە بە ئەوانی وت ئەوە بوو

" ئەوە خۆشەویستمە ئۆرلا بەم زوانە هاوسەرگیری ئەکەین "
تایهۆنگ وتی و ڕۆشت

پاسەوانەکان هەوڵیان ئەیا کە ڕێگری لە ڕۆژنامەنوس و وێنەگرەکان بکەن کە پرسیاری زیاتریان له تایهۆنگ هەیە

" لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەم ئەتانبینمەوە "
تایهۆنگ وتی و لەوێ دیار نەما

هۆڵێکی گەورە و پڕ لە خەڵک مێزی گەورەو پڕ خواردن لە هەموو لایک هەبوو ئۆرلا ئێرەی بە دڵ نەبوو

ڕاستە کە ئەو هەمیشە لەنێو ئاهەنگ و باڕەکان ژیاوە بەڵام ئێرە بێدەنگ بوو هەمووان بەشێوەیەکی بەڕێزانە ڕەفتاریان ئەکرد و هیچ دەنگێکی بەرز یان بێزارکەر بوونی نەبوو ئەمەش ئۆرلای نائاسودە ئەکرد





ڕاهاتن لەگەڵ بوون بە خانمێک ئاسان نیە


ئەوان سڵاویان لەو کەسانە ئەکرد و تایهۆنگ بە ڕووخۆشی قسەی لەگەڵ ئەوان ئەکرد و زەردەخەنەی بۆ ئەکردن لە کاتێکدا ئۆرلا تەنها بەسەرنجەوە سەیری ڕوخساری تایهۆنگی ئەکرد

لە کۆتایدا دورکەوتنە لە سوچێکی ئارام تر وەستابوون

" پێم وابێت چێژت لە کاتەکەت ئەبینی "
ئۆرلا بە بێزاریەوە بۆڵاندی

" بەو جۆرە نیە "
تایهۆنگ سەیری چاوەکانی ئۆرلای کرد و بە دەنگێکی قوڵەوە وتی

" مێچرۆزو "
ئۆرلا وتی کاتێک چاوەکانی تەسک کردەوە

" هێی من درۆزن نیم "
تایهۆنگ بە بێتاوانی سەیریکرد

" ئەگەڕێمەوە "
تایهۆنگ بە هێمنی وتی پێش ئەوەی لەوێ بڕوات

ئۆرلا سەیری ئەو خەڵکەی ئەکرد ئافرەتەکان باسی جلە گرانبەها و خشڵەکانیان ئەکرد پیاوەکانیش باسی کاریان ئەکرد

ئەمە بێزارکەر بوو بۆ ئۆرلا ئەو ئەهلی بەهەشت نیە تاوەکو گوێ لەم جۆرە گفتوگۆیە بگرێ ئەو ئەهلی جەهەنەمە

کاتی زیاتر ڕۆشت و تایهۆنگ نەگەڕایەوە بۆیە ئۆرلا بڕیاریدا کە بەو ڕێڕەوە بڕوات کە ئەو ڕۆشت بۆی

ڕێڕەوێکی بێدەنگ بوو هیچ کەسێک لەوێ نەبوو دیوارەکانی ڕەنگی ڕەشیان هەبوو چەندین تابلۆ و گۆزەی جۆراو جۆر دانرابوون وەک جوانکاریەک بۆ ڕێڕەوەکە

ئەو لە دورەوە دوو کەسی بینی ئەو زۆر بە باشی ئەوان ئەناسێتەوە تایهۆنگ و میسون

ئەوان زۆر لە نزیک یەک وەستابوون تایهۆنگ پشتی بە دیوارەکەوە بوو کاتێک دەستەکانی لە یەک ئاڵاندبوو و بە ساردیەوە سەیری ئەوەی بەردەمی ئەکرد

میسون زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو کاتێک نزیک تر ئەبویەوە لە تایهۆنگ



ئەو نزیک تر بووەوە لە تایهۆنگ کە تەنها ئینجێکی مابوو لێوی بەر لێوی بکەوێت بەڵام هەر زوو شتێک بەر سەری کەوت وای کرد بکەوێتە سەر زەویەکە

" کچی زۆڵ تۆ کێشەت چیە ؟ "
میسون هاواری کرد

میسون توڕە بوو کاتێک پێڵاوە بەرزەکانی بینی لەلایەن ئۆرلاوە کێشراوە بە سەریدا

ئۆرلا بە فیزەوە نزیک بووەوە لێی و چەمایەوە بۆ ئاستی میسون و سەیری چاوەکانی کرد

" ئاگاداربە لەوانەیە شەوێک تۆ لە خەوێکی قوڵ بیت یەکێک دەست لە ملت بئاڵێنێت و بتخنکێنێ "
ئۆرلا بە دەنگێکی ترسناکەوە وتی کاتێک چاوی بڕیبوە میسون

" شازادە قاچەکانت بریندار ئەبێت ڕێگەم پێ بدە پێڵاوەکەت بۆ لەپێ بکە "
تایهۆنگ بە دەنگێکی قوڵەوە وتی

ئۆرلا بە فیزەوە هەستاو بەرامبەر تایهۆنگ وەستا ئەویش بە ئارامی پێڵاوەکەی بۆ لەپێ کردەوە ئۆرلا بێ ئەوەی گرنگی بدات قۆڵی خستە نێو قۆڵی تایهۆنگ و ڕۆشت

" گەمژە ئەو خەریکە خیانەتت لێ ئەکات "
میسون هاواری کرد

" چەندە ساویلکەی "
میسون هاواری کرد

ئۆرلا پەنجەی ناوەڕاستی بەرز کردەوە بێ ئەوەی ئاوڕ بداتەوە و لەوێ ڕۆشتن

528 words

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now