𝐺𝑜𝑜𝑑 𝑁𝑖𝑔ℎ𝑡 𝐷𝑒𝑎𝑟 𝑇𝑎𝑒ℎ𝑜𝑛𝑔

231 32 11
                                    


GOOD NIGHT DEAR TAE

شــــــەو شـــــاد تــــایــهـــۆنـــگـــیے ئــــازیز


NO ONE POV :

دەنگی دەرگا هات کە داخرا ئۆرلا لە شوێنی خۆی ڕاچڵەکی پاشان چەقۆکەی تەنیشتی هەڵگرت کە کەمێک پێش ئێستا داینابوو بۆ لەتکردنی گێزەرەکان

بەهێواشی بەرەو هۆڵەکە ڕۆشت کاتێک بە چاوەکانی هەموو سوچێکی ئەپشکنی

" ئەتەوێت بمکوژیت ؟ "
دەنگێک لە نزیک دەرگاکەی پشتەوە هات

" تایهۆنگ "
ئۆرلا بە سەرسامیەوە وتی کاتێک بەخێرای ئاوڕی دایەوە

ئەو بە تەواوەتی قژی شێواو بوو چاوەکانی سور بوو بوون کە نیشانەی کەم خەوتن بوو ئەو ماندوو دەرئەکەوت بەڵام لە هەمان کات دڵخۆش

" تۆ بیری منت نە ئەکرد وایە ؟ "
تایهۆنگ پرسی

ئۆرلا چەقۆکەی فڕێدایە سەر زەویەکە بەخێرای بەرەو تایهۆنگ ڕۆشت و بە توندی باوەشی لێدا هەرچەنە ئەو ماندوو بوو بەڵام ئەتتوانی هەست بە ئاسودەبوونی جەستەی بکەی بەهۆی ئەو باوەشەوە

" من بیری تۆم ئەکرد "
تایهۆنگ بە چرپەوە وتی کاتێک کۆتای بە باوەشەکە هێنا

بەڵام ئەو کارە چاوەڕوان نەکراوە ئۆرلا کردی قژی تایهۆنگی بە توندی گرت و دەستی کرد بە هاوار کردن

" گەمژە تۆ چۆن پەیوەندیەکانم پشتگوێ ئەخەیت نازانیت من چەند خەمبار بووم وامزانی مردوویت و سەگ لاشەتی خواردووە "
ئۆرلا هاواری کرد

" ئای خوایە قژم بوەستە ئۆرلا قژمت دەرهێنا "
تایهۆنگ بە داماویەوە وتی کاتێک ئەیوست ڕزگاری بێت لەدەستی ئەو شەیتانە

" باشترە کەچەڵ بیت هیوادارم لەگەڵ قژت مێشکیشت دەربهێنم چونکە پێویستت نیە "
ئۆرلا هاواری کرد

" من ڕوونی ئەکەمەوە تەنها قژم بەر بدە ئەوە بە ئازارە "
تایهۆنگ بە ئازارەوە وتی

ئۆرلا بە توڕەییەوە قژی بەردا وە سەیری تایهۆنگی کرد کە بە بێتاوانی سەیری ئەکات

" بەو جۆرە سەیرم مەکە دەی ڕوونی بکەوە "
ئۆرلا هاواری کرد کە بووە هۆی ئەوەی تایهۆنگ ڕاچڵەکێت وە بە ترسەوە سێری بکات

" زۆر باشە زۆر باشە "
تایهۆنگ بە ترسەوە وتی

" مۆبایلەکەم کوژاندەوە بۆ ماوەیەک چونکە هەر کەسێک ژمارەی منی بزانیایە ئەوە پرسیاری لێ ئەکردم دەربارەی ئەو ڕووداوە من وەڵامی هیچ کەسێکم نە ئەدایەوە بە هەرحاڵ من زۆر سەرقاڵ بووم تەنانەت کاتی ئەوەم نەبوو ژەمەکانم بە ڕێکی بخۆم "
تایهۆنگ بە هێمنی وتی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now