𝑇𝑤𝑜 𝐴𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠 𝐼𝑛 𝐸𝑎𝑟𝑡ℎ

418 57 44
                                    


TWO ANGELS  IN EARTH

دوو فــریــــشــــتـــەڪـــەیے ســـەر زەویے









NO ONE POV :

flash back .............

" بێ دەنگبە "
باپیرەی ئۆرلا هاواری کرد

" تەواوی ژیانمان پارەمان بۆ کۆکردیتەوە و خێزانەکەم خستە مەترسیەوە بەڵام تۆ تەنها منت بە کارهێنا "
باوکی ئۆرلا وتی

" تۆ چجۆرە باوکێکی ؟ "
باوکی ئۆرلا وتی و بە قێزەونی سەیری کرد


" بایلین ئەوەی تۆی بەکار هێنا کاریس بوو "
باپیرەی ئۆرلا بە داماوی وتی

" بەڕێز جیمی ئەوە تۆ بووی بایلینت بەکار هێنا "
کاریس هاواری کرد

ئۆرلای بچووک بەتوندی دەستی لەسەر گوێیەکانی دانابوو و ورچەکەی لە باوەش بوو ئۆرلا لە دەنگی بەرز ئەترسێ بۆیە کاریس فێری کردووە کە لەبری ئەوەی کە بگری بەتوندی دەست لەسەر گوێیەکانی دابنێ

ئۆرلا تەمەنی نۆ ساڵ بوو و ئەم ڕۆژە هەمان ڕۆژە کە تایهۆنگ ئەوی بەجێهێشت و هەمان ڕۆژە کە کاریس و بایلین بە جیمیان زانی کە دەستی تێکەڵ کردووە لەگەڵ گروپێکی چەتە و مافیا

" من سکاڵات لەسەر تۆمار ئەکەم تێگەشتی ؟ "
کاریس بە توڕەییەوە وتی و ویستی بڕوات

دەنگی ناڵە هات بۆیە کاریس ئاوڕی دایەوە بەڵام چاوەکانی فراوان بوو جیمی چەقۆکەی لە سکی بایلین دەرهێنا و بایلین کەوتە سەر زەویەکە

" هیچ کەس لەم ماڵە ناڕواتە دەرەوە "
جیمی وتی

" تۆ چیت کرد نەخۆشی شێت "
کاریس هاواری کرد و ڕای کرد بۆ لای بایلین

کاریس هاواری ئەکرد و فرمێسکەکانی وەک ڕوبارێکی بێ کۆتا ئەهاتنە دەرەوە بەڵام بۆ ساتێک بێدەنگ بوو کاتێک هەستی بە ئازارێکی زۆر کرد لە پشتیەوە


جیمی چەند جار چەقۆکەی لە پشتی کاریس دا و پاشان جەستە بێ ڕۆحەکەی کاریسی فڕێیایە تەنیشت بایلین

بێ ئاگا لەوەی کەسێک سەیری ئەم کوشتارگەیە ئەکات کە نابێت سێری بکات

جیمی کاتێک زانی ئۆرلا وەستاوە و سەیری ئەوان ئەکات بە ئارامی نزیک بووەوە لێی و چەقۆکەی بە دەوری ملی ئاڵاند و یاری پێ ئەکرد

" ئۆرلای بچووک با ئەمە نهێنی بێت باشە ؟ "
جیمی بە ئارامی وتی

" باپیرە نایەوێ نەوە شیرینەکەی بکوژێ بۆیە گوێڕایەڵ بە باشە ؟ "
جیمی پرسی

جەستە بچووکەکەی ئۆرلا بەتەواوەتی ئەلەرزی و فرمێسک لەدوای یەک لەدوای یەک ئەهاتنە خوارەوە بەسەر ڕوخسارە پاک و بێگەردەکەی ئۆرلا

" وەڵام بەوە "
جیمی هاواری کرد و قژی ئۆرلای کرد

ئۆرلا سەری بە بەڵێ جوڵاند و هەنسکی ئەیا جیمش زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد و دەستی بەسەر قژی ئۆرلا هێنا و وتی

" ئافەرین کچی باش "
جیمی وتی

ئۆرلا ڕای کرد بۆ لای کاریس و بایلین و بە سەختی ئەگریا و دەستە ساردەکانی کاریسی توند گرتبوو ئاخر لە هەموو دونیا تەنها دەستە ساردەکانی دایکی بوو ئەوەشیان لێ برد

" ئۆرلا ...... کۆڵ ... مەیە ..... تۆ ..... سەر.. کەوتوو ... ئەبیت "
بایلین بە هەناسە بڕکێوە وتی

" دایە ...... و بابە .......تۆیان خۆشەوێ ئۆرلا "
کاریس وتی

ئۆرلا تێگەشت ئەمە کۆتا قسەی دایک و باوکیەتی کاریس بە چاوە کراوەکانی ڕۆشتە دونیایەکی تر و هەرگیز بۆ جارێکی تر ئۆرلا ناتوانێ دەستی بگرێتەوە

بایلین چاوەکانی گێڕا و کاریسی بینی کە چیتر ئەو ڕوحە شیرینەی کە ئۆرلای ئەپاراست گەڕاوەتەوە بۆ ئاسمان

فرمێسکێک لە چاوی ڕاستی بایلین هاتە خوارەوە فرمێسکی داوای لێبووردن یان فرمێسکی ئازار یان فرمێسکی پەشیمانی ئەمە هیچ کەس تێنەئەگەشت بایلین کۆتا فرمێسکی بۆ چی بوو

لەگەڵ هەستێکی تێکەڵاو کە دوو ڕۆحی جوان لەیەکەم ڕۆژی ژیانتەوە ئاگەداری تۆن لەناکاو لە پێش چاوت ئەکوژرێن

خوێنەکانی بڵاوبونەوەتە لەسەر زەویەکە وەک ڕوبار وایە و چاوەکانی ئۆرلاش وەک تاڤگە وایە

وەک چۆن دانە لە دوای دانە فرمێسکی ئۆرلا ئەکەوتە نێو خوێنە تێکەڵاوەکەی کاریس و بایلین بەو جۆرەش ڕۆحی کاریس و بایلین نزیکتر و نزیکتر ئەبویەوە لە ئاسمان




خــــوایـــە تـــەمـــەنـــیے ئـــەو دوو فـــریـــشـــتـــەیـــەیے ســـەر زەویے زیــاد بـــکــەیے کـــە ئـــێـــمــە بـــانـــگـــیـــان ئـــەکـــەیـــن
دایـــە و بـــابـــە




جـــەژنـــانـــەیے مـــن بـــۆ ئـــێــوە

532 words

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now