𝐽𝑖𝑚𝑖𝑛 𝐵𝑖𝑔 𝑃𝑟𝑜𝑏𝑙𝑒𝑚

247 37 29
                                    

JIMIN BIG PROBLEM

کـــــێــــشـــە گــــەورەڪــــەیے جـــــیــــمـــیــــن


NO ONE POV :

" کەواتە پێم بڵێ جۆنگ کوک چۆنیت؟ "
تایهۆنگ بە نەرمی پرسی کاتێک لە بەرامبەری ئەو دانیشت

" من باشم هیۆنگ وەک هەمیشە خەریکی کارەکەمم کۆتای ئەم مانگە ئەلبومە نوێیەکەم بڵاو ئەبێتەوە کار کردن لەسەر ئەوە قورسە "
جۆنگ کوک بە هێمنی وتی

" ئەوە باشە هیوادارم سەرکەوتوو بیت "
تایهۆنگ بە میهرەبانیەوە وتی

" چی دەربارەی تۆ هیۆنگ پەیوەندیتان لەگەڵ ئۆرلا چۆنە ؟ "
جۆنگ کوک بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە وتی

" باشە ئەو سەرقاڵی کۆبونەوەی خانمانەو ئەو جۆرە شتانەیە کاتێک ئەگەڕێتەوە لە هەر ئاهەنگێک نزیکەی چوار ڕۆژ ئەبۆڵێنێت "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

جۆنگ کوک پێکەنی کاتێک ئەوەی بیست وە سەری بە بەڵێ جوڵاند

" کەی هاوسەرگیری ئەکەن ؟ من زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوە "
جۆنگ کوک بە دڵخۆشیەوە پرسی

" دڵنیا نیم "
تایهۆنگ بە کورتی وەڵامی دایەوە

" دەی هیۆنگ خێرا بکەن من ئەمەوێ مناڵی زۆرتان ببێت کە وەک مراوی دوام بکەون و بە مامە بانگم بکەن "
جۆنگ کوک بە پەرۆشیەوە وتی

" بۆچی داوا لە جیمین ناکەیت هەمیشە من "
تایهۆنگ ڕوخساری گرژ کرد

" هیۆنگ نهێنیەکت پێ ئەڵێم بەڵێنم پێ ئەدەیت بە کەسی نەڵێیت ؟ "
جۆنگ کوک نزیک بووەوە و بە نزمی وتی

" بەڵێن بێت "
تایهۆنگ نزیک بووەوە و چرپاندی

" وابزانم هانا دوگیانە "
جۆنگ کوک بە چپەوە وتی

" تۆ چۆن ئەوە ئەزانیت ؟ "
تایهۆنگ ڕوخساری گرژ کرد

" کاتێک پەیوەندیم بە جین هیۆنگەوە کرد وتی کە لە نەخۆشخانەیە منیش زۆر ترسام و پرسیم کە ئەو باشە وتی کە تەندروستی خۆی باشە لەبەر چەند شتێکی هانا ڕۆشتونەتە نەخۆشخانە "
جۆنگ کوک بە چپەوە چیرۆکەکەی ئەگێڕایەوە لە هەمان کات چاوەکانی ئەسوڕاند کە زۆر کیوت دەری ئەخست

" ئۆو بەڕاست ؟ "
تایهۆنگ بە سەرسامیەوە پرسی و خۆی ڕێک کردەوە

" بەڵێ جین هیۆنگ زۆر خێرایە وەکو تۆ نیە نازانم ئۆرلا چۆن ڕازی بووە بە تۆ "
جۆنگ کوک بە گرژیەوە وتی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now