𝐷𝑎𝑢𝑔ℎ𝑡𝑒𝑟 𝑀𝑖𝑛𝑖𝑠𝑡𝑒𝑟 𝐻𝑎𝑛

298 49 6
                                    


DAUGHTER MINISTER HAN

ڪــچـــیے وەزیــــر هــــان


NO ONE POV :

یاری بە شەرابەکەی دەستی ئەکرد کە قەدەغەکراوە بیخواتەوە پێڵاوێکی پاژنە بەرزی ڕەش کە نا ئاسودەی ئەکرد وە عەزیەکی ڕەشی کورت قژی بە شێوەیەکی شەپۆلی لە دواوە ڕێکخراوە تاوەکو ملی بەجوانی دەربکەوێت

هەرچەنە ئەو سادە بوو هیچ خشڵێک یان ماڕکەیەکی گرانبەهای بەکار نەهێنابوو بەڵام لەنێو هەموویان ئەدرەوشایەوە

" ئۆرلا بە ڕاستی ئەو شەرابە بوو بە شەربەتی پرتەقاڵ بوەستە لە سوڕانەوەی "
هانا بە باوەڕ پێنەکراوی وتی

" من ڕقم لەم ئاهەنگەیە کەی کۆتایەت ؟ "
ئۆرلا بە تیژیەوە سەیری کرد

" دڵنیا نیم بەڵام سێرکە ئەو بەرەو ئێمە دێت "
هانا بە نەرمی وەڵامی دایەوە کە لە کۆتایدا ئاماژەی بە کچێکی قژ زەرد کرد

" سڵاو هانا "
ئەو بە دڵخۆشیەوە وتی و باوەشی لێدا

" سڵاو "
بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە وە کۆتای بە باوەشەکەی هێنا

ئەو کاتێک ئۆرلای بینی سەری وەک ڕێزێک دانەواند وە ئۆرلاش بە هەمان شێوە

" وابیرم ئەکردەوە ئێوە زۆر بەژداری ئاهەنگەکان ناکەن "
ئەو بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە وتی

" ڕاستیەکەی بەڵێ بەڵام ئەمەیان گرنگتر بوو "
هانا بە هێمنی زەردەخەنەی کرد

" بە هەرحاڵ ئەم خاتوونەمان پێ ناناسێنیت ؟ "
ئەو پرسی کاتێک سەیری ئۆرلای کرد

" بەڵێ ئەمە کیم ئۆرلایە خۆشەویستی سەرۆک وەزیران "

" خۆشحاڵ بووم بە ناسینت منیش لوسیم کچی وەزیر هان "
لوسی بە زەردەخەنەوە وتی بەڵام ڕوخساری گرژ کرد کاتێک شتێکی بیر کەوتەوە

" باشە میسون خۆشەویستی سەرۆک کیم نەبوو ؟ "
لوسی پرسی کاتێک بیری ئەکردەوە

هانا ویستی قسە بکات بەڵام ئۆرلا ئەوی وەستاند کاتێک قسەی کرد

" نەخێر بە هیچ شێوەیەک ئەو لە تاقیکردنەوە بوو بەڵام سەکەوتوو نەبوو "
ئۆرلا وەڵامی دایەوە

لوسی زەردەخەنەیەکی گەمژانەی کرد وە شەرابێکی هەڵگرت و ویستی بیخواتەوە بەڵام پێش ئەوە بتوانێت لێوی بەر پەرداخەکە بکەوێت کەسێک هات

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now