𝑇𝑎𝑒ℎ𝑜𝑛𝑔'𝑠 𝑃𝑟𝑜𝑚𝑖𝑠𝑒 𝑇𝑜 𝑂𝑟𝑙𝑎

416 60 72
                                    


TAEHONG PROMISE TO ORLA

بــــەڵـــێـــنـــەڪـــەیے تــــایــهــۆنــگ بـــۆ ئـــۆرلـا


NO ONE POV :

" نەفرەتت لێبێت مشکی پیس "
دایکی تایهۆنگ هاواری کرد پڕ بە ماڵەکە

کاتێک خزمەتکارەکان گەشتنە ئەوێ زۆر سەرسامبوون ژورەکەی خاتوو کیم پڕ بوو لە خشۆک و مار و جرج و هەر جۆرە ئاژەڵێکی تر

تایهۆنگ پێکەنی لەژێر لێویەوە کاتێک زانی کێ ئەم کارەی کردووە بەڵام هێشتاش سەرسام بوو کە ئەو کچە چۆن توانیوەیەتی

بەڕێز کیم ڕۆشت تاوەکو یارمەتی خاتوو کیم بدات کە خەریک بووە دڵی بوەستێ لە ترسا

" زۆرم پێ خۆشبوو بە ئۆرلا بڵێ ماری زیاتر بخاتە ئەوێ ئەمجارە "
جین بە دڵخۆشەیەوە وتی

" هێواش "
تایهۆنگ بە ئاگاداریەوە وتی

" وامزانی ئەترسێت لە هەڕەشەکانی دایکم "
جین بە گرژیەوە وتی

" بێگومان ئەو خۆی هەڕەشەیە بۆ سەر دایکم "
تایهۆنگ وتی کاتێک پێکەنی

تایهۆنگ سەرنجی ئەوەیدا لەسەر پەنجەرەکە توتیەکی شینی لێیە و بەرەو ئەوێ ڕۆشت و سەرنجی ئەوەی دا و زەردەخەنەی کرد کاتێک نامەیەکی بینی بە قاچی توتیەکەوەیە

" سڵاو سەنی ئۆرلا ئەمەی ناردووە ؟ "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

"  تای گەمژەیە تای گەمژەیە تای گەمژەیە "
توتیە قسەکەرەکە بەبەرزی ئەیوت

" ئۆو سەنی بەڵێ تای گەمژەیە زۆریش گەمژەیە "
جین بە دڵخۆشیەوە وتی

تای نامەکەی لە قاچی سەنی کردەوە و سەیری کرد کە لەسەری نوسراوە

خێراکە وەرە خوارەوە گەمژە

تایهۆنگ زەردەخەنەی کرد و ڕای کرد





ئێستا تایهۆنگ دە ساڵە ئەو چوارساڵە لەگەڵ ئۆرلا هاوڕێیە و تایهۆنگ هەرگیز ئەوەندە لە ژیانی دڵخۆش نەبوو

با بڵێین ئۆرلا هەرگیز کچێکی ئاسای نەبووە لە یەکەم ڕۆژی بینینیەوە ئەو جیاواز بووە

" هەرگیز"
تایهۆنگ هاواری کرد

" ئازیزم تای سێرکە ئەمە خاکی ئێمە نـ"
تایهۆنگ قسەکەی بە خاتوو کیم بڕی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now