BREAKING DOWN BARRIERS
شـــــڪـــانــــدنـــیے بـــەربــــەســــتــــەڪـــان
NO ONE POV :
" تۆ درۆت لەگەڵ من کرد دەربارەی خێزانەکەت کە ئەو شەو چی ڕوویداوە کە من تۆم جێهێشتووە "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی" باسکردنی کوشتنی ئەوان لە پێش چاوەکانم ئاسان نەبوو هێشتا ناتوانم ئەو دیمەنە لە مێشکم دەربهێنم"
ئۆرلا بەهێمنی وتی کاتێک سەیری ئاسمانی ئەکرد" من دڵنیام ئێستا کاریس و بایلین شانازی بە تۆوە ئەکەن ئۆرلا "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە سەیری ئەوەی تەنیشتی کرد" دایکم فێری کردم کە کەسێکی باش بم بەڵام مــن مـــن تەنها من بومە دڕندەیەک "
ئۆرلا بە دەنگێکی ناڕێکەوە وتی کاتێک سەری لە نێوان دەستەکانی شاردەوە" تۆ دڕندە نیت ئۆرلا تەنها هیچ کەسێکی باش لە جیهاندا بوونی نیە "
تایهۆنگ بەهێمنی وتی وە دواتر ئەوی بۆ باوەشی خۆی ڕاکێشا" کەواتە پێم بڵێ چۆن توانیت یەکەمین قومارم لێ ببەیتەوە ؟ "
ئۆرلا بە پێکەنینەوە وتی" هێی نامەوێ نهێنیەکانم ئاشکرا بکەم "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی" پێم بڵێ دڵنیام تۆ فێڵت لێ کردووم "
ئۆرلا بە بەرزی هاواری کرد تاوەکو تایهۆنگ ڕایکرد" بوەستە بۆ کوێ ئەڕۆیت پێم بڵێ چۆن بردتەوە "
ئۆرلا بە ناڕەزاییەوە هاواری کرد وە ڕاکرد تاوەکو ئەو بگرێتتایهۆنگ وەستا وە دەستی بە شێوەیەک بەرز کردەوە کە وەک ئەوە بوو بڵێت باشە تەواو من خۆم بە دەستەوەدا
" کەواتە پێم بڵێ "
ئۆرلا بە پەرۆشیەوە وتی" باشە من سەرنجی چاوەکانم دایت کە تۆ ئاگاداری خۆت نەبوویت وە دیار بوو ماندوو یان شتێکی لەو بابەتە دیار بووت وە من ئەو هەلەم لە دەست خۆم نەدا "
تایهۆنگ بە نەرمی ڕوونی کردەوە" ئۆو ڕاستە من ئەو کاتە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ نەخەوتبووم تەنانەت شتی بێ مانام ئەبینی "
ئۆرلا بە گاڵتەجاڕیەوە وتی" بۆچی ؟ "
تایهۆنگ پرسی" هایوون شەڕێکی دروست کردبوو وە بەڕێوبەر پارەی پێ نەدا بۆیە هەوڵم دا یارمەتی بدەم چونکە ئەو هەمیشە وەک دایکێک ئاگادارم بووە بەڵام من تەنها لاسار بووم "
ئۆرلا بەهێمنی وتی
YOU ARE READING
𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎
Acciónکــاتــێـــک بــاســیے هــاوســەریے دەســەڵــات دارێــک ئــەکــەیـــن هــەمــیشــە ئــافـــرەتــێـــکــیے خـــانـــمــانــە و خـــۆبــەزلـــزان و لـــوت بـــەرز دێـــتـــە خـــەیـــاڵـــمـــان بـــەڵـــام هـــەرگــیــز بـــە خــەیـــاڵــت هـــاتــ...