‌𝑆𝑎𝑦 𝑆𝑜𝑟𝑟𝑦

332 45 0
                                    

SAY SORRY

داوایے لـــێـــبـــوردن بـــــڪـــە

‌NO ONE POV :

" ئۆرلا من ...... "
تایهۆنگ بە شڵەژاوی وتی کاتێک پشتی سەری ئەخوراند

" باوەڕم بە خیانەت نیە"
ئۆرلا وتی و بەقوڵی سەیری چاوەکانی
تایهۆنگی کرد کە ئەدرەوشێنەوە

چاوەکانی ئۆرلا وەک دارستانی ئەمازۆن قوڵ بوو کە ئەگەر بۆ جارێک سەیرت بکردایە ون ئەبوویت بۆ هەمیشە

ئێستا تایهۆنگ ونبووە و ڕێگای گەڕانەوە نیە

" ئاهـ من ماندووم "
ئۆرلا بۆڵاندی و پەیوەندی چاوەکەی لەگەڵ تایهۆنگ بڕی

" ئەتەوێت بخەویت ؟ ئێمە زۆرمان ماوە "
تایهۆنگ بە نەرمی پرسی

" ئــهــم "
ئۆرلا وتی

" بەڵام ئەگەر لێرە بخەوم هەموو گیانم ئازاری دێت دواتر "
ئۆرلا بە داماوی سەیری تایهۆنگی کرد

ئۆرلای خۆی خزاندە سەر کۆشی تایهۆنگ و سەری لەسەر سنگی دانا کە بەو جۆرە ئەیتوانی گوێی لە ترپەی دڵی بێت کە چەندە خێرایە

" بەم جۆرە ئاسودەترە "
ئۆرلا بە نزمی وتی بەڵام ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی تایهۆنگ گوێی لێ بێت

ئەو بە ئارامی دەستی لە کەمەری ئاڵاند هەچەندە جلەکانی ئۆرلا شیاو نەبوو بەڵام ئۆرلا کەی گرنگی بە ئەوە داوە تاوەکو ئێستا گرنگی پێ بدات

ئەو هەستی بە شتێک کرد ڕانە ڕوتەکانی دائەپۆشی ئەوە چاکەتەکەی تایهۆنگ بوو کاتێک تایهۆنگ بە میهرەبانیەوە سەیری ئەکرد

" ساردە "
تایهۆنگ چرپاندی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی ئۆرلا گوێی لێ بێت

ئەو چاوەکانی داخست و کاتێک دەنگی لێدانی دڵی خۆشەویستەکەی وەک ئاوازێک بوو بۆی و کەوتە نێو جیهانی خەونەکانی



" ئەمەوێ بگریم "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتی

" ڕێگەبدە هەڵی بێنم "
هایوون وتی

" لەگەڵ تایهۆنگ شەڕت کردووە ؟ "
ها یوون پرسی کاتێک خەریکی سڕینی پەرداخەکە بوو

" ناوی ئەو زۆڵە مەهێنە "
ئۆرلا هاواری کرد

ها یوون هەناسەیەکی بە بێزاری هەڵکێشا و سەری لە بێباوەڕی جوڵاند کاتێک پاسەوانەکان بە تۆقینەوە سەیری ئۆرلایان ئەکرد

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now