I MISS YOUبـــیـــرتــــان ئـــەڪـــەم
NO ONE POV :
" تۆ بڵێی بەردی کام وڵات بەر سەری ئەم کوڕە کەوتبێ ؟ "
ئۆرلا وتی" باوەڕم نەئەکرد کە بە یەک جار گفتوگۆ بەدەستی بێنی "
جیمین وتی بە دڵخۆشیەوە" بۆچی ئەو جیاوازی چیە لە کەسەکانی تر ؟ "
ئۆرلا پرسی" ئەو سەرۆک وەزیرانی وڵاتێکی پێش کەوتوو و سەرکەوتووە "
جیمین وتی" لە کۆتای ئەویش هەر مرۆڤە مرۆڤەکان هیچ جیاوازیەکیان نیە "
ئۆرلا وتی" تۆ ئەبیتە خۆشەویستی سەرۆک وەزیران من بیرت ئەکەم "
جیمین بە کیوتی وتی" درۆزن ئێوە لە خواتان بوو بڕۆم "
ئۆرلا بە زەردەخەنەیەکی شەیتانیەوە وتی و ڕۆشت" ئای کێشەدروستکەر من بیری ئەو زەردەخەنە ترسناکانەت ئەکەم کە لە هی جۆکەر ئەچێ "
جیمین پێکەنی کاتێک دەستی لەسەر شانی ئۆرلا دانا" ئەزانیت هانا پێی وتم کە زەردەخەنەکانم جوانە " ئۆرلا وتی
" هانا زۆر شیرینە "
جیمین وتی" پێم بڵێ تۆ ئەو ئەناسی ؟ "
ئۆرلا پرسی" ئەو چیتر دۆستی سەرۆک کیم نیە ماوەیەک ئەبێت کە هاوسەرگیری کردووە "
جیمین وتی" لەگەڵ کێ ؟ "
ئۆرلا وتی" لەگەڵ جین براگەورەکەی سەرۆک کیم "
جیمین وتی و دانیشت لەسەر قەنەفەکە" من ئەمەوێ بگریم ئەو تاکە هاوڕێم بوو "
ئۆرلا بە بۆڵە بۆڵەوە وتی" پاشان ئەو پێی وتم جوان "
ئۆرلا هاواری کرد" کێشە چیە ئێستا ؟ "
جیمین پرسی و تیڤیەکەی هەڵکرد" کەس بە منی نەوتووە جوان "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتی" ئۆرلا تۆ زۆر جوانیت "
جیمین بە زەردەخەنەیەکی شیرینەوە وتی" بەڵام هێشتا کێشەدروستکەریت و ترسناکیت "
جیمین بەخێرای وتی" کوڕی زۆڵ "
ئۆرلا هاواری کرد و سەرینەکەی بۆ هەڵدا" باشە باش "
جیمین پێکەنیئۆرلا هەستایەوە و ڕۆشتە دەرەوە کەشێکی خۆش و ئاسمانێکی ڕوون
سەری ئۆتۆمبێلەکەی کەوت لەکاتێکا دوو ئۆتۆمبێلی پڕ پاسەوان دوای کەوتن بەڵێ ئیتر لەم ڕۆوە ئەو خۆشەویستی سەرۆک وەزیرانە پێویستە وەک چاویان ئاگاداری بن
ئۆرلا لەبەردەم باڕەکە وەستا پاشان ڕۆشتە ژورەوە چوار پاسەوانی گەورە لە پێش دەرگای سەرەکی وەستان و هەموو پاسەوانەکانی تر هاتنە ژورەوە هەموو ئەوێ بێدەنگ بوو چونکە ئەزانن کە ئەوان پاسەوان پلە بەرزی سەرۆک کیمن
" لێرە چی ڕوو ئــ "
هایوون وەستا کاتێک ئۆرلای بینی پاشان زەردەخەنەیەکی زۆر گەورەی کردهایوون بەرەو ئۆرلا ڕۆشت و بە توندی باوەشی لێدا و بە گوێی چرپاندی
" بیرم ئەکردی کێشە دروست کەر "
هایوون چرپاندیئۆرلا خەندەیەکی بچووکی کرد هەرچەنە بێ هەست بیت و دڵڕەقترین مرۆڤی زەوی بیت هێشتا تۆ زەردەخەنە ئەکەی بە بینینی ئەو کەسانەی کە تۆیان زۆر خۆشەوێ
ئەوان ڕۆشتنە ژورێکی تایبەت کە ئەوە تایبەت بو بە کەسە پلە بەرزەکان
" وابزانم کچە بچووکەکەمان ئیتر گەورە بووە و منی بیر نەماوە "
هایوون بە ناڕەزاییەوە وتی" هەرچەنە گەورەبیت ناتوانیت دایکت لەبیر بکەیت"
ئۆرلا وتی" ئەم ماوەیە زۆر سەرقاڵ بووم بۆیە نەمتوانی سەردانت بکەم "
ئۆرلا وتی" ئێرە زۆر چۆڵ بووە هەموومان بیرت ئەکەین شازادەی دڕکاوی چیتر کەس نیە مێزەکانم بشکێنێ لە سەری قوماربازە دۆڕاوەکان چیتر کەس نیە هاوار بکات کە خواردنەوەی ئەمڕۆ هەمووی لەسەر من "
هایوون بە زەردەخەنەوە وتی" چیتر کەس نیە لەبەر توڕەی خوێنی بەرامبەرەکەی بڕێژێ و پێویست بکات خوێنەکەی پاک بکەمەو "
هایوون وتی" باڕەکە بەتەواوەتی چۆڵ بووە ئۆرلا هەموومان بیرت ئەکەین "
هایوون زەردەخەنەی ئەکرد لە کاتێک فرمێسک لە چاوی قەتیس بوو" بەڵام ئیتر مناڵ لە کۆتای ماڵی دایک و باوکی جێئەهێڵێت "
هایوون وتی و چاوی سڕی" بیرتان ئەکەم "
ئۆرلا وتی کاتێک سەری لەسەر مێزەکە بوو چاوی داخستبووهایوون سەرسام بوو ئۆرلا هەرگیز ئەوەی نەوتووە گەرچی زۆر کاتیش تێپەڕیبێت و نەهاتبێتە باڕ هێشتا ئۆرلا ئەوەی نەوتووە
بەڵام ئێستا جیاوازە ئۆرلا ڕانەهاتووە ئەو ڕاهاتبوو هەموو هەموو شەوێک زەردەخەنە جوانەکەی هایوون بینێ هەموو شەوێک قوماری نوێ بباتەوە
پاشان ئەو ڕۆژانە ئەخەوت بۆیە ئەو خەونە نەفرەتیانەی نەئەبینی
ئۆرلا بیری ژیانە کۆنەکەی ئەکات
542 words
YOU ARE READING
𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎
Açãoکــاتــێـــک بــاســیے هــاوســەریے دەســەڵــات دارێــک ئــەکــەیـــن هــەمــیشــە ئــافـــرەتــێـــکــیے خـــانـــمــانــە و خـــۆبــەزلـــزان و لـــوت بـــەرز دێـــتـــە خـــەیـــاڵـــمـــان بـــەڵـــام هـــەرگــیــز بـــە خــەیـــاڵــت هـــاتــ...