𝐼𝑠 𝑇ℎ𝑒𝑦'𝑟𝑒 𝐹𝑖𝑔ℎ𝑡𝑖𝑛𝑔 ?

161 35 21
                                    

IS THEY'RE FIGHTING ?

ئــــایــــا ئـــــەوان شــــەڕ دەڪـــەن ؟





ORLA POV :

ڕاستیەکەی گریان کاری من نەبوو بەڵام کاتێک بیر ئەکەمەوە دوو هەفتەی تەواوە کە خۆشەویستەکەم نەبینیووە ئەمەوێ بگریم

ئەو گەمژەیە تەنها یەک ڕۆژ پشووی وەرگرت بەڵام دوو هەفتەی تەواوە لە شوێنی کارەکەیەتی بەهیوای ئەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە

لەگەڵ ئەوەی من هیچ لە میزاجێکی باش  نەبوو ئەو جادوگەرەی بەردەمم میزاجی زیاتر تێکدام

بەجۆرێک سەیرم ئەکات وەک ئەوەی بکوژی دایکی بم هەر بە سێرکردنە جوانەکانیدا دیارە چەند پەیوەندی نێوانمان پتەو ئەبێت

" کەواتە شیرینەکەم بیستم کە دوگیانیت ؟ "
ئەو بە زەردەخەنەوە لە هانای پرسی

" بەڵێ خاتوو کیم نزیکەی یەک مانگە "
هانا بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە وەڵامی دایەوە

" من دڵخۆشم بۆ تۆ  چی دەربارەی تۆ ئۆرلا ؟ "
ئەو پرسی

ئەگەر دایکی تایهۆنگ نەبوایە زۆر دەمێکە بە زیندووی ناشتبووم

وە ئێستاش تەنها هەوڵ ئەدەم خۆم هێمن بهێڵمەوە چونکە بەڵێنم بە تایهۆنگ داوە هیچ کارێکی خراپ نەکەم

بەڵام بەڕاستی ئارەزووم لە کاری خراپە


" نەخێر دوگیان نیم "
من بە توندی وتم

" پێویستە منداڵت هەبێت تایهۆنگ پێویستی بە جێگرەوەیە "
ئەو بە پێکەنینەوە وتی


جوانە ئایا ئەو من بە ئامێری منداڵبوون تێگەشتووە یان چی ؟

" ببورە خاتوو کیم ئێمە لە ئێستادا منداڵمان ناوێت وەک ئەبینیت تایهۆنگ سەرقاڵە من زیاتر خێزانەکەم بەلاوە گرنگە تاوەکو جێگرەوەیەک بۆ تایهۆنگ "
من بە توندی وەڵامم دایەوە وە هەستام لە هۆڵەکە بەرەو ژورەکەمان




ئەوێ ئارام بوو بێدەنگ بوو کاتێک چاوەکانم دائەخست هەستم بە تایهۆنگ ئەکرد لێرە چونکە هەموو شوێنێک بۆنی  ئەوی گرتبوو



بۆ ساتێک ئەو ڕۆژەم بیرکەوتەوە کە لە دورگەی جێجو بەسەرمان برد

ئەوە تایبەتترین ڕۆژی ژیانم بوو لەگەڵ ئەو بە جۆرێک کە هەرگیز ناتوانم لە بیری بکەم



𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now