𝑀𝑖𝑠𝑜𝑛'𝑠 𝐻𝑒𝑎𝑟𝑡𝑓𝑒𝑙𝑡 𝑊𝑜𝑟𝑑𝑠

257 39 12
                                    

MISON'S HEARTFELT WORDS

قـــــســــە دڵــــســـۆزەڪــــانــــیے مــــیــــســـــوون


NO ONE POV :

" فەرموو "
ئۆرلا بە هێمنی وتی کاتێک قاوەکەی بۆ دانا

" بۆچی درەنگ دەرگاکەت کردەوە من سەرمام بوو "
هانا بە ناڕەزاییەوە وتی

" خۆی خەریک بوو بتکوژم دەرگا کردنەوەی چی ؟ "
ئۆرلا لە ژێر لێویەوە وتی

" چیت وت ؟ "
هانا بە تێنەگەشتنەوە پرسی

" وتم ببورە لە سەرەوە بووم گوێم لێ نەبوو "
ئۆرلا بە هێمنی وتی

پـــــاش ســــێ ڕۆژ

TAEHONG POV :

لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژە جیمین بە شێوەیەکی یاسای بووە هاوسەری میسوون ئەوان لە مانگی هەنگوینین ؟ نەخێر

جیمین تەنانەت دوای هاوسەرگیریەکەش کە هیچ کەس نازانێت چۆن ڕووی دا بۆ یەک جاریش میسوونی نەبینیوە

باشە حاڵی من لەو باشتر نیە ماوەی سێ ڕۆژە ئۆرلام نەبینیووە لە دوای ئەو شەوەی پەیوەندیم بۆ هات نەمتوانی بگەڕێمە ماڵەوە

من توشی کێشەیەکی زۆر بووم

" ئەتوانی ئەمە ڕوون بکەیتەوە ؟ "
لە ناکاو دەنگێکی بەرز منی لە خەیاڵەکانم دەرهێنا

کاتێک ئەوم بینی بە خێرای هەستامەوە و وەک ڕێزێک سەرم بۆی دانەواند پاسەوانەکانی هەموو ژورەکەیان داگیر کردبوو

" تایهۆنگ بۆم ڕوون بکەوە "
ئەو بە توندی فەرمانی کرد

" گەورەم من وەزیر جیۆنم ئاگادار کردەوە کـــ"
پێش ئەوەی قسەکەم تەواو بکەم بۆکسێکی توند بەر ڕوخسارم کەوت

ئەوە وای کرد کە لە شوێنی خۆم بجوڵم بەڵام بەخێرای گەڕامەوە و بەڕێکی وەستام سەرم دانەواندبوو ناتوانم سەیری چاوەکانی بکەم

" ئاگادارت کردەوە ؟ "
بە گاڵتەجاڕیەوە وتی

" پێم وابێت منیش تۆم ئاگادار کردەوە لەوەی تۆ سەرۆک وەزیرانیت و پێویستە کۆنترۆڵی هەموو شتێکی بکەیت "
ئەو هاواری کرد

بێدەنگیم هەڵبژارد بەڕاستی ئەتوانم چی بڵێم لەم ئاڵۆزیەدا ؟

" بە هەرجۆرێک بێت ئەم ئاڵۆزیە چارەسەر بکە چونکە سودی بۆ هیچ کەسێک نابێت بە تایبەتی تۆ کیم تایهۆنگ "
ئەو بە توندی وتی ڕۆشتە دەرەوە

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now