𝐻𝑎 𝑌𝑜𝑜𝑛 𝐿𝑖𝑡𝑡𝑙𝑒 𝐹𝑎𝑚𝑖𝑙𝑦

251 35 126
                                    

HA YOON LITTLE FAMILY

خـــــێــــزانـــــە بـــــچــــووڪـــەڪـــەیے هــــایــــوون




NO ONE POV :



" هێشتا قۆڵم ئازاری یەت "
جۆنگ کوک بە گرژیەوە وتی

" کێشە نیە ئەوە وانەیەکی بچووک بوو "
هایوون بە هێمنی وتی

" وانە بۆچی ؟ "
جۆنگ کوک پرسی بە سەرسوڕمانەوە

" تۆ چۆن دەست لە شانی کچێک ئەدەیت پاشان ئەگەر دوبارە وابکەیتەوە ئەمجارەیان دودڵ نابم لە شکاندنی قۆڵت "
هایوون بە جدیەوە وتی

" تۆ گاڵتە ئەکەیت وایە ؟ "
جۆنگ کوک بە شۆکەوە وتی

" لە جیمین بپرسە کە چەند جار ڕەوانەی نەخۆشخانەم کردووە "
هایوون وتی وە خواردنەکەی خستە دەمی کە بە چۆپستیکەکەی گرتبووی

جۆنگ کوک و جین سەیری جیمینیان کرد تاوەکو دڵنیابنەوە بەڕاستی ئەو کچە کاری وا ئەکات

" بەو جۆرە سەیرم مەکەن جارێکیان قۆڵی شکاندم تەنها لەبەر ئەوەی لەناکاو بە ماسک و کڵاوەوە دەستیم گرت "
جیمین بە بێزاریەوە بۆڵاندی

" هێی ئەو ڕۆژەم بیرە لە نەخۆشخانە ئەگریایتــ"
جیمین ڕێگەی نەیا ئۆرلا قسەکەی تەواو کات خواردنەکەی کرد بە دەمیا

" هێی جیمین ئەوت خنکاند "
تایهۆنگ بە ناڕەزاییەوە وتی

" هیۆنگ تۆ بەڕاستی گریایت ؟ "
جۆنگ کوک بە سەرسامیەوە پرسی

" ئەوە تەنها ئازاری زۆر بوو "
جیمین بە نزمی وتی بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی هەمووان تێبگەن

هەموویان دەستیان کردە پێکەنین کاتێک جیمین ئەیبۆڵاند و ها یوون بە شانازیەوە سەیری ئەکرد

" ئێوە زۆر سەرکێش بوون "
هانا بە زەردەخەنەوە وتی

" تۆ چیت بینیووە هێشتا پێش ئەوەی لەم باڕە کار بکەین لە شوێنێکی تر کارمان ئەکرد دەرکراین چونکە ها یوون بتڵێک شەرابی کێشا بە سەری ئەو پیاوەی لە قومارەکە فێڵی لە جیمین کرد "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتی

" باشە دواتر چی ڕووی دا ؟ "
جۆنگ کوک بە پەرۆشیەوە پرسی

" پێویست بوو ڕابکەین چونکە پاسەوانەکانی پیاوەکە ئێمەیان بگرتایە بە زیندوو ئەیان سوتاندین باوەڕ ناکەی کوک لەبەر ئەو دوانە چەندین جار خەریک بوو بمرم "
جیمین چیرۆکەکەی تەواو کرد

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now