𝐿𝑎𝑑𝑦 𝐹𝑜𝑟 𝑀𝑒

532 71 62
                                    

LADY FOR ME

خــانــمــێــک بــۆ مـــن

NO ONE POV :

" خواردنەوە تایبەتەکەم "
ئۆرلا بە بەرزی وتی

هایوون ئاوڕی یایەوە و بە سەرسامیەوە سەیری کرد پاشان دەستی کرد بە دروست کردنی کحولەکە بۆی

" زۆر بەخێرای هەڵهاتی "
هایوون بە پێکەنینەوە وتی

" من هەڵنەهاتم بەڵام بەم زوانە هەڵدێم "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتی و سەری خستە سەر مێزە شوشەکە

" پێم بڵێ چی دڵتەنگی کردووی شازادە ؟ "
هایوون پرسی و خواردنەوەکەی بۆ دانا

" هیچ شتێک "
وتی کاتێک یاری بە خواردنەوەکە ئەکرد

" ‌کچی بچووک ناتوانی درۆم لەگەڵ بکەیت "
هایوون بۆڵاندی

" بەڕاستی پێویستە دڵخۆش بم پلانی چەن ساڵەیان تێک یام "
ئۆرلا چاوی سوڕاند و قومێکی لە خواردنەوەکە یا

هایوون پەرداخە شوشە گەورەکەی خستەوە شوێنی خۆی و پەڕۆکەی دەستی دانا لەسەر مێزە شوشە کە و بەرامبەری ئۆرلا دانیشت

" هێشتا زووە بۆ بێ هیوا بوون "
هایوون وتی و دەستی ئۆرلای گرت

" پێم وانیە "
ئۆرلا وتی و سەری دانەواند

" من بێبەختترین مرۆڤی جیهانم "
ئۆرلا بۆڵاندی

"وانیە ئەگەر بێ بەخت بویتایە منت نە ئەبوو "
هایوون بە شانازیەوە وتی

" تۆ نازانیت هەرگیز لە ژیانم ئەو کوڕەم نەدیوە "
ئۆرلا بۆڵاندی

" بەڵام ناوبانگیت بیستووە و ئەزانی چەند دەوڵەمەندە "
هایوون وتی

" بەڵام تۆش ئەزانی ئەو کێیە ئەگەر تەنها یەک وۆن بدزم لە قوڕگم دەری ئەهێننەوە "
ئۆرلا وتی

" کەواتە پلانت چیە ؟ "
هایوون پرسی

" بۆ ئێستا ئەمەوێ تەنها بخۆمەوە "
ئۆرلا وتی و هەموو شەرابەکەی خواردەوە

" بۆچی ئاشقی خۆتی ناکەی ؟ "
هایوون پرسی

" دوای ئەوەی ئاشقم کرد چی ئەبێت ؟ "
ئۆرلا پرسی و شەرابی تری تێکرد

" پاشان ئەو ئەهێڵێت لە پارەکانی بەکاربهێنی "
هایوون زەردەخەنەی کرد

" سەرەڕای ئەوەی تۆ زۆر زیرەکیت بەڵام زۆریش گەمژەیت "
ئۆرلا وتی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now