𝑊𝑎𝑠𝑡𝑒𝑑 𝐷𝑎𝑦

472 71 72
                                    

WASTED DAY

ڕۆژێـڪـــیے بــــەفـــیــڕۆ چـــوو


NO ONE POV :

"هێشتا شۆکم کە چۆن توانیت بیبەیتەوە "
جیمین هاواری کرد بە دڵخۆشیەوە

" جوانە ئەمەوێ "
ئۆرلا وتی

جیمین سەیری ئەوێی کرد کە ئۆرلا سەیری ئەکات ئەوە تایهۆنگ بوو کە خەریک بوو ەگەڵ پاسەوانێک قسەی ئەکرد

ئەوە خوی ئۆرلایە هەرکات وتی شتێک جوانە واتا موڵکی ئۆرلایە

" سێرکە ئۆرلا وەک خانمێک ڕەفتار بکە وە هەروەها ئارامبە زەردەخەنە بکە بەهیچ جۆرێک زەردەخەنەی ترسناک نەکەیت زەردەخەنەیەکی سادەی ناسک وەک کچێک "
جیمین بە نەرمی وتی

" ئۆرلا ئۆرلایە بۆ هیچ کەسێک ناگۆڕێت "
ئۆرلا بە ساردیەوە وتی



ئۆرلا سەری ئۆتۆمبێلەکە کەوت پاشان تایهۆنگ هات ئەوە باوەڕپێنەکراو نەبوو کە تایهۆنگ تەنانەت یەکجاریش سەرنجی ئۆرلای نەدا

ئەوان ڕۆشتنە نێو بازاڕێکی گەورە هیچ کەسێک لەوێ نەبوو جگە لە تایهۆنگ و ئۆرلا و فرۆشیارەکان


ئەوان سەرەتا ڕۆشتن بۆ نانخواردن لە خواردنگەیەکی خۆش و گەورە

" بۆچی ئەم شوێنەت بەدڵە ؟ "
ئۆرلا پرسی

" هەڵی بێنە "
تایهۆنگ بە ساردیەو وتی


ئۆرلا چەقۆکەی هەڵگرت و نزیکی کردەوە لە ڕوخساری وە بە دڵخۆشیەوە سەیری چەقۆکەی ئەکرد کە زەردەخەنەیەیەک بوو بۆ تایهۆنگ ناسراو بوو

" چەقۆکانی ئێرە زۆر تیژ و جوانن "
ئۆرلا بە زەردەخەنەوە وتی

تایهۆنگ تەنها سەیری ئۆرلای کرد بە بێدەنگی ئۆرلا زۆر ئارام و ئاسودە دیار بوو هیچ شڵەژانێک لە ڕوخساری بەدی نەئەکرا و هیچ ترسێک

کاتێک تایهۆنگ لەگەڵ هەندێکیان ئەڕۆشتە دەرەوە ئەوان ترساو و شڵەژاو بوون بەڵام ئۆرلا بە شێوەیەکی ناڕەسمی قسەی ئەکرد


پاش خواردنەکە ڕۆشتنە فرۆشگایەکی جل و بەرگ ئەوە فرۆشگایەکی زۆر گەورە و بەناوبانگ بوو کە هەموو جۆرە جلێکی لێبوو

ئەوە بۆ تایهۆنگ سەرسوڕهێنەر بوو کە ئۆرلا تەنها سەیری جل و بەرگە ڕەشەکانی ئەکرد کارمەندەکان هەمیشە پێشنیاری جلە درەوشاوەکانیان بۆ ئەکرد بەڵام ئۆرلا تەنانەت وەک ئەوە وابوو کەڕ بێت




𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now