𝑂𝑛𝑒 𝐷𝑎𝑦 𝐿𝑖𝑘𝑒 𝑃𝑟𝑖𝑐𝑘𝑙𝑦 𝑃𝑟𝑖𝑛𝑐𝑒𝑠𝑠

397 56 114
                                    

ONE DAY LIKE PRICKLIY PRINCESS

ڕۆژێـــڪ وەڪ شـــازادەیے دڕڪـــاویے


NO ONE POV :

" ئۆرلا ڕۆژی لە دایک بوونیـ "
تایهۆنگ بە ئارامی وتی بەڵام ئۆرلا قسەکەی پێ بڕیی

" تەمەنی کورت بێت پەیوەندی بە ئێمەوە نیە "
ئۆرلا بێ گرنگی دان وتی

" ئەمەوێ پێکەوە بڕۆینە ئەوێ "
تایهۆنگ وتی

" بەداخەوە من نامەوێ "
ئۆرلا بە ساردی وتی

" ئەمەوێ هەمووان بزانن منیش خانمێکم هەیە "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی

" ئەوە لە مێشکت دەربێنە پێویستە چەند جار بە بیرت بێنمەوە من خانم نیم "
ئۆرلا بە ڕەقی وتی و ڕۆشت

تایهۆنگ بە توندی چەقۆکەی دانا لەسە مێزەکە کە هۆڵە گەورەکە دەنگی دایەوە و ڕۆشت بە دوای ئۆرلایا

" ئای خوایە "
جین بە بێزاریەوە چاوی سوڕاند

" ئۆرلا خاوەنی باشترین هاوسەری جیهانە "
هانا وتی و پارچەیەک لە گۆشتەکەی خستە دەمی

" سپاس واتا هاوسەرەکەی تۆ زیادەیە "
جین بە بۆڵە بۆڵەوە وتی













" ئۆرلا ئەتوانین ڕێکەوتنێک بکەین "
تایهۆنگ وتی

ئۆرلا بەردەوام بوو لە سەیرکردنی تایهۆنگ بە ساردیەوە

" تۆ تەنها لەم ئاهەنگە وەک خانمێک ڕەفتار بکە منیش دواتر هەر شتێکت بووێت پێتی ئەبەخشم "
تایهۆنگ وتی

" هەر شتێک ؟ "
ئۆرلا بە شەیتانیەوە پرسی

" هەر شتێک "
تایهۆنگ بە نەرمی وەڵامی دایەوە

" ڕازیت بۆ ڕۆژێکی تەواو وەک شازادەی دڕکاوی بژین ؟ "
ئۆرلا پرسی

تایهۆنگ بە سەرلێشێواوی سەیری ئۆرلای کرد ئەو چاوەڕێی ئەمە نەبوو

" بەڵێ ڕازیم "
تایهۆنگ وتی

" نەفرەتی "
ئۆرلا هاواری کرد

" بۆچی نەفرەتیانە ناتوانم تەنها ئەو زنجیرە نەفرەتیە بگرم "
ئۆرلا هاواری کرد

کاتێک جلی ژێرەوە سەر سنگی دیار بوو و بە نزیکەی عەزیەکە سەرشانەکەی زۆر ڕووت و نەشیاو بوو کاتێک زنجیرەکەی دانەخرابوو

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now