𝑌𝑜𝑢 𝐶𝑎𝑛'𝑡 𝑅𝑢𝑛 𝑂𝑟𝑙𝑎

622 72 50
                                    

You Can't Run Orla

نـــاتـــوانــیے ڕابڪــەیــــت ئــــۆرلـــا

NO ONE POV :

کچەکە خەریک بوو ئەخنکا بەتەواوەتی ڕەنگی شین هەڵگەڕابوو تەنانەت نەک هەناسەدانی قورس بوو بەڵکو بەهۆی دەستی ئەو پیاوەوە خەریک بوو ملی ئەشکا

چنگەکانی زیاتر توند کرد لە دەستی کە وای کرد برینەکە هەتاوەکو بێت قوڵتر بێت

پیاوەکە نزیکی گوێی بووە وە و وتی

" ناتوانی ڕابکەیت لە من ئۆرلا "

ئۆرلا چاوەکانی کردەوە لە کاتێکا هەناسەدان زۆی زۆر قورس بوو ئارەقێکی زۆر بە هەموو جەستەیەوە بوو

" تەنها خەونێک بوو تەنها خەونێک بوو "
ئۆرلا ئەمەی دوبارە ئەکردەوە

" تەواو ئارامبە ئۆرلا "
ئۆرلا چەند جارێک ئەوەی وتەوە

سەرچەفەکەی بەردا لە کاتێکا زۆر بە توندی گرتبووی پاشان هەستایەوە و ڕۆشت بەرەو دەست شۆرەکە

چەند جارێک ئاوی بە دەموو چاوی کرد و قژی تەڕ بوو لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد

کەسێک لە پشتەوەی بوو بەڵام بەهۆی تاریکی ڕوخساری دیار نەبوو

ئۆرلا بە خێرای ئاوڕی دایەوە کەس لەوێ نەبوو هەناسەیەکی ئاسودەی دایەوە بەڵام ئەمە مانای ئەوەی نیە کە دڵی ئاسودەیە

ڕۆشتە باڵکۆنەکە و سەیری کرد کە خۆر خەریکە تازە هەڵدێت ئاسمان ڕەنگی پرتەقاڵی و زەرد بوو

کەشێکی ئارامی بوو هەوا فێنکەکە بەر پێستی ئەکەوت

ئۆرلا سەیری سەعاتەکەی کرد کاتژمێر شەش بوو ڕۆشتە گەرماوەکە و خۆی شۆر پاشان هاتە دەرەوە

قژی وشک کردەوە و جلێکی سوری لەبەر کرد کە تەنها ئەوەی بەدڵ بوو

" ئەبێت چی لەگەڵ ئەمە بگونجێت ؟ "
ئۆرلا لە خۆی پرسی

پاشان قویەکی بینی کە سورە و کردیەوە

" جوانە "
زەردەخەنەی کرد

ئەوە ملوانکەیەکی زیو بوو کە شێوەی گوڵی بوو وە گوڵەکە ڕەنگی سور بوو

ملوانکەکەی لە مل کرد و سەیری ئاوێنەکەی کرد

" ئۆرلا ئامادەبە بۆ ڕۆژێکی بێزارکەرو شێتانە "
ئۆرلا وتی بەڵام هەر زوو برۆکانی گرژ کرد

" من هەمیشە ئەموت خۆت ئامادە بکە بۆ شەوێکی پڕ قومار و سەرکەوتن و مەی بەڵام ئێستا گۆڕا بۆ ڕۆژێکی خانمانە "
بە بێزاریەوە وتی

" بە نەفرەت بیت پارک جیمین "
هاواری کرد

پاش چەند دەقەیەک لە دەرگا درا

" خانمەکەم تۆ باشیت ؟ "
خزمەتکارێک پرسی

" خواردن ئامادەبێت یەمە خوارەوە تەنها لە نیو سەعاتا "
ئۆرلا بێ گرنگی دان وتی

جیمین کە جلی خەوی لەبەر بوو و چاوەکانی خوراند لە بێزاریا پاشان پرسی

" چی ڕوو ئەیات ؟ "
جیمین پرسی

" دەنگی هاوارم بیست لە ژوری خانمەکەم بۆیە هاتم بزانم چیە "
سەری دانەواند وەک ڕێزێک و ڕۆشت

" ئێستە من سەرۆکی ئەمانەم یان پێچەوانەکەی "
جیمین بە بێزاریەوە وت



ئەو لە نێو قاتە ڕەشەکە زۆر جوان بوو کاتێک تەواوی ماسولکەکانی دیار بوو بۆنە تایبەتەکەی لە خۆی یا و بۆ کۆتا جار لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد

ڕۆشتە خوارەوە هەموویان وەک ڕێزێک سەریان دانەواندبوو ڕۆشتە سەر مێزی نانخواردنەکە و دانیشت

" ژێر چاوەکانت بۆچی وای لێهاتووە ؟ "
جیمین پرسی

" من ڕانەهاتووم شەوان بخەوم "
بێ گرنگی دان وەڵامی دایەوە

" تۆ ئەمڕۆ بڕۆ جل بکڕە بەدڵی خۆت باشە "
جیمین بە میهرەبانی وتی

" باشە "
ئۆرلا بێ گرنگی دان وەڵامی دایەوە

" ئای خوایە لە بیرم کرد ئۆرلا ئەمەت پێ بڵێم "
جیمین بە خێرای وتی

" ئەمڕۆ بۆ نانی نیوەڕۆ سەرۆک یەکێک لە دۆستەکان هەڵئەبژێرێت بۆ ئەوەی بڕۆنە ژوان پێکەوە ئەوە دەرفەتێکە بۆ تۆ "
جیمین بە زەردەخەنەوە وتی

" بۆچی ئەبێ وابکەم ؟ "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتی

" ئۆرلا ئێمە بۆچی لێرەین چونکە تۆ هەڵبژێردراوی هەوڵ بدە ئەم یاریە زوو کۆتی پێ بێنیت "
جیمین بە ئارامی وتی

" دواتر چی ڕوو ئەیات ؟ "
ئۆرلا پرسی

" تۆ ئەبیتە خاوەنی ئەوەی بەڵێنت پێ درابوو "
جیمین وتی و هەستایەوە

" ئۆرلا بێ هیوا مەبە هم "
جیمین بە میهرەبانی وتی

" بە هەر شێوەیەک بێت ئەو هی منە "
ئۆرلا بە شەیتانی وتی

لەگەڵ خزمەتکارێکی زۆر ڕۆشتە بازاڕ بەڵام ئەوەی سەیر بوو ئۆرلا تەنانەت سەیری هیچ کراسێکی نە ئەکرد جگە لە ڕەنگی ڕەش و سور

پێڵاوەکانی ڕەش و سور و سپی ئۆرلا نایەوێت ڕقی لە ڕەنگی سپی بیت چونکە ئەزانێت کاتێک مرد ئەو ڕەنگەی لەبەر ئەکەن نەک ڕەنگی ڕەش و سور  بۆیە ئەو کێشەی لەگەڵ ڕەنگی سپیش نیە

586 words

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now