GOOD GIRL
کـــچـــێـــکــیے بــاش
NO ONE POV :
"بوەستە بە نەفرەت بیت "
پاسەوانەکە هاواری کردکچەکە ڕێچکەی ڕاکردنەکەی بە خێرای خۆی کرد بە کۆڵانێکا و هەر لەو کۆڵانە خۆی کرد بە کۆڵانێکی زۆر تەسک و بچووک کە زۆر بە ئەستەم شوێنی لاشەی ئەبوەوە
"ئەو چی لێهات؟ "
بە هەناسە بڕکێوە وتی"وەرە دیارە لێرەوە ڕای کردووە "
پاسەوانەکە وتی و ڕایان کردپاشان کچەکە بە هێواشی سەری دەرهێنا بەڵام بینی کە پاسەوانێک پشتی لەوە و هێشتا نەڕۆشتووە بۆیە بە خێرای گەڕایەوە کۆڵانەکە
"تۆ ئەتوانی تۆ ئەتوانی هەناسە بدە هەناسە بدە "
کچەکە لە مێشکی خۆی دوبارەی ئەکردەوە چونکە ئەو لە شوێنی تەسک ناتوانی هەناسە بدات"وەرە دەی با کات بەفیڕۆ نەیەین سەرۆک ئەمان کوژێ "
بە خێرای هاواری کردپاسەوانەکە تەنها هەنگاوێک لە کۆڵانە تەسکەکە دور بوو باشترە بڵێم تەنها هەنگاوێک لە کچەکە دوربوو
بەڵام گەڕایەوە و ئەویش ڕای کرد
کچەکە بە هێواشی سەری دەرهێنا و کاتێک بینی پاسەوانەکان پشتیان لەوە ڕا ئەکەن خێرا لەو دوو کۆڵانە دەرچوو ڕۆشتە شەقامی سەرەکی
"نەفرەتی ئەو پۆلیسە؟ "
کچەکە بە خۆی وت کاتێک بینی ئەوێ پڕە لە پاسەوانکچەکه سەری داخست و بەرەو نزیکی دوکانێک ڕۆشت پاشان کڵاوێکی هەڵگرت لەبەر قەرەباڵغی کەس ئاگادار نەبوو و پاشان چەترێکی هەڵگرت و هەڵی کرد بە پەنای پاسەوانێک ڕۆشت و چەترەکەی دادایەوە فڕێی یا
کچەکە ئەوانی تپەڕاند و بەرەو گازینۆکە ڕۆشت
" خواردنەوە "
بە گارسۆنەکەی وت" ئەوان بە دواتەوەن نابێت لێرە بیت "
بە هێواشی وتی" لەکۆتای دا ناتوانم هەڵبێم "
کچەکە بە بێزاری وتی" خۆت بە دەستەوە ئەیت ؟"
پرسی"بۆ ماوەیەک "
کچەکە زەردەخەنەیەکی لاری کرد" ئۆرلا کارێکی گەمژانە مەکە "
گارسۆنە کچەکە وتی"بۆچی نا ها یوون ؟"
ئۆرلا وتی کاتێک یاری بە شەرابەکە ئەکرد"ئاگاداربە ئەو مافیایەکی گەمژە نیە هەڵی بخەڵەتێنیت بە چاوە سەوزە ئەفسوناویەکانت "
ها یوون بە ڕەقی وتی" دڵت شکانم "
ئۆرلا بە دراماتیکی وتی" دەمت داخە "
هایون بە بێزاری چاوی سوڕاند" ئازیزەکانم پێتان چۆتە قومارباز شازادەی دڕکاوی بگرن"
ئۆرلا هاواری کردپاسەوانەکان سەرنجیان کەوتە سەر ئەو کاتێک ئەویان بینی بەرەو ڕوی ڕۆشتن و قۆڵیان گرت
"هێی "
هایون بانگی کردنپاسەوانەکان و ئۆرلا ئاوڕیان دایەوە
"بە باشی ئاگاداری بن ڕانەکات "
هایون بە پاسەوانەکانی وت" جا دڵی خۆت خۆشبکەی هاوڕێت هەیە "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتیئەوان ئۆرلایان خستە نێو ئۆتۆمبێلە گەورە ڕەشەکە
"هیچ دڵخۆش نیم بە بینینت "
ئەو کوڕەی نێو ئۆتۆمبێلەکە وتی" هێی کوڕی باش جیمین تۆ تەنها دوو جار منت بینیوە ئەوەندە ڕەش بین مەبە "
ئۆرلا بە ناڕەزاییەوە وتی" ئۆرلا لیڤیسکی "
جیمین وتی" بەڕێزان و خانمان من ناوی خۆم ئەگۆڕم "
ئۆرلا بە بێزاری وتی"من ئەمەوێ بڵێم ڕاوێژکەرەکانی سەرۆک وەزیران تۆیان هەڵبژاردووە وەک دۆستێک بۆ سەرۆک وەزیران "
جیمین وتی" گرنگ نیە لام "
ئۆرلا بە بێ گرنگی دان وتی" ئۆرلا ئــ"
ئۆرلا قسەکەی بە جیمین بڕی" من نازانم ئەتەوێت چی بڵێی بەڵام من کۆری نیم و کۆریش نابم ئەمە خاکی من نیە من پێویستە بگەڕێمەوە بۆ بەڕازیل ئەوێ خاکی ڕاستەقینەی من جیمین "
ئۆرلا بە جدیەوە وتی" لەبیرت کرد ئەو سەرۆک وەزیرانی کۆریایە نەک بەڕازیل "
جیمین وتی"بەڕێزم من تەنها قومارێکی نەفرەتیم دۆڕاند لەبەر فێلەکانی ئەو "
ئۆرلا بە ڕەقی وتی"ئۆرلا لەگەڵ چارەسەر کردنی کێشەکان ئەگەیتە ئاواتەکانت جارێکا با بەڕازیل لەبیر بکەین و سەرنجمان لەسەر کۆریا بێت پاشان تۆ ئەڕۆیتەوە بەڕازیل و هەر شتێکت ئەوێت ئەیکەی "
جیمین وەک ڕێکەوتنێک وتی" تۆ پێویستە بەڵێنــ نا نەخێر من باوەڕم بە بەڵێن نیە پێویستە سوێنم بۆ بخۆی "
ئۆرلا وتی"من سوێند ئەخۆم ئەتگەڕێنمەوە بەڕازیل بە مردنیشم بێت "
جیمین وتی" کەواتە با کەسێکی باش بم "
ئۆرلا زەردەخەنەی شەیتانی کرد
540 words
YOU ARE READING
𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎
Acciónکــاتــێـــک بــاســیے هــاوســەریے دەســەڵــات دارێــک ئــەکــەیـــن هــەمــیشــە ئــافـــرەتــێـــکــیے خـــانـــمــانــە و خـــۆبــەزلـــزان و لـــوت بـــەرز دێـــتـــە خـــەیـــاڵـــمـــان بـــەڵـــام هـــەرگــیــز بـــە خــەیـــاڵــت هـــاتــ...