𝐶ℎ𝑖𝑙𝑑ℎ𝑜𝑜𝑑 𝐹𝑟𝑖𝑒𝑛𝑑

479 71 130
                                    

CHILDHOOD FRIEND

هــــاوڕێـــیے مـــنــاڵــــیے

NO ONE POV :

"چاوەڕێی ئەوانە نەبووم لەو کچە "
تایهۆنگ بە ئارامی وتی

" شتێکی هەڵەی کرد هیۆنگ ؟"
جیمین پرسی

" تەنها جیاواز ڕەفتاری کرد "
تایهۆنگ وتی

" ئیتر ئەوە ئۆرلایە باوەڕ بکە هیۆنگ هەموو کاتێک پێم وتوە کە بە باشی ڕەفتار بکات بەڵام گوێ ناگرێ"
جیمین بە خەمباریەوە وتی

" لەوانەیە تۆ زیاد لە پێویست میهرەبان بیت "
تایهۆنگ وتی و سەری بەرز کردەوە لەسەر فایلەکە

" باشە وابزانم پێویستە ئیتر دۆستێک هەڵبژێری هەمووان بێزار بوون "
جیمین وتی

تایهۆنگ تەنها بە ئارامی سەیری ئەکرد

" پێتوایە کێ ئەبێتە باشترین هاوسەر؟ "
تایهۆنگ پرسی و هەستایەوە

" تەنها دوو دۆست لەنێوان هەموویان ئەتوانن ببنە هاوسەرت هیۆنگ یان میسون یان ئۆرلا "
جیمین وتی

" بۆچی ئۆرلا من تەنها یەک جار ئەوم بینیوە ؟ "
تایهۆنگ پرسی

تایهۆنگ هەموو شتێک ئەزانێت تەنها ئەیەوێت پرسیار بکات بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی ئۆرلا بزانێت گەرچی ئەم تاقیکردنەوانە بۆ ئۆرلا هیچ نیە بەڵام ئۆرلا ناکرێت بە بێ هۆکار ئەو کارانە بکات

ئیتر ئۆرلا کچی خێر نیە

" هیۆنگ تۆ میسون ئەناسیت ئەو تەنها بەدوای پارەوەیە پاشان تو پێویستە خانمێک بۆ ماڵەکەت ببەی کە گرنگی بدات بە خێزانەکەت بەڵام میسون خۆبەزلزانە و من و تۆش ئەزانین هیچ کەس ڕکابەری ئۆرلای پێ ناکرێ "
جیمین بە نەرمی وتی

" چی دەربارەی ئۆرلا ؟ "
تایهۆنگ پرسی و لەبەرمبەری جیمین دانیشت

" ئەوە لە ئۆرلا ناوەشێتەوە خانمی ماڵێک بێت "
تایهۆنگ وتی

جیمین خەندەیەکی کەمی کرد و بە نەرمی وتی

" تۆ ئۆرلا ناناسیت هەرچەنە ئەو زۆر ترسناک و سەرسەریە بەڵام هێشتا ئۆرلا کچێکی زۆر دڵپاکە تۆ پێویستە تەنها هەوڵ بدەی ناخی بەدەست بێنی "
جیمین وتی

" ئەوە تایبەتمەندی ئۆرلایە ئەو کچێکی قسەزان و زیرەکە زۆر بە باشی ئەزانێت مامەڵە لەگەڵ بەرامبەرەکەی بکات وەک ئەوەی مێشکی بخوێنێتەوە ئەوە ئاسانە چونکە ئەو بەتەواوەتی بەشی دەروونی تەواو کردووە "
جیمین وتی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now