𝐹𝑖𝑟𝑠𝑡 𝑀𝑒𝑒𝑡 𝐼𝑛 𝐵𝑟𝑎𝑧𝑖𝑙

454 72 117
                                    

FIRST MEET IN BRAZIL

یـــەڪــەم بــیــنــیــن لـــە بـــەڕازیــــل

NO ONE POV :

"ئیتر ئەمە لێگەڕێ "
ئۆرلا بۆڵاندی

لە ناوەڕاستی دراماکە بوو ئۆرلا کوژاندیەوە جیمین هەڵبەزیەوە و هاواری کرد

" بۆ خاتری خوا ئەوە گرنگترین بەشی بوو بۆ کوژاندتەوە "
جیمین هاواری کرد

" هیچ نیە "
ئۆرلا بە ئاسای وتی و دانیشت لەسەر قەنەفەکە

" تۆ شێتی ئەتەوێ شێتم بکەی "
جیمین هاواری کرد

جیمین مۆبایلەکەی هەڵگرت و پەیوەندی بە تایهۆنگەوە کرد

" سێرکە کوڕە هەر ئێستا خۆشەویستەکەت لێرە ئەبەی چونکە من بەرگەی ئەوە ناگرم ئیتر بۆ دۆزەخ"
جیمین وتی و دایخستەوە











" سێرکە ئۆرلا هیچ شتێک ناشکێنی هیچ شتێک ناسوتێنی ڕاناکەیت ئازاری کەس نادەیت وەک کچێکی باش گوێڕایەڵ ئەبیت باشە ؟ "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی

" باشە باشە تەنها لێرە بڕۆ "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتی

" متمانەت پێبکەم ؟ "
تایهۆنگ بە نەرمی پرسی

" نەخێر "
ئۆرلا زەردەخەنەی کرد

" خانمەکەم ڕێگەم پێبدە متمانەت پێ بکەم "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی

ئۆرلا بێدەنگ بوو و سەیری تایهۆنگی کرد تایهۆنگ زەردەخەنەیەکی شیرینی بۆ کرد و هەستایەوە و ڕۆشت



" پێم وابێت ئێستە ئۆرلام چارەسەر کرد "
تایهۆنگ وتی کاتێک سەری ئۆتۆمبێلەکە کەوت

" پێت وابێت یان دڵنیای ؟ "
جیمین پرسی

" مەگەر کێ دڵنیایە لەو کچە تۆ خۆت دڵنیای ئەو بە ئاقڵی دانیشێت ؟ "
تایهۆنگ پرسی کاتێک ڕێگای ئۆتۆمبێلەکەی گۆڕی بۆ لای چەپ

" سێرکە تایهۆنگ هەست ئەکەم ئەم ماوەیە فشارێکی زۆرت لەسەر بەڕاستی ئەمەوێت یارمەتی دەرت بم بەڵام ناتوانم ببورە "
جیمین بە خەمباری وتی

" تۆ خۆت کاری کەمت نەبوو منیش ئۆرلام توش کردی پێم وابێت هەتاوەکو سەر ئێسقانم پەشیمانم "
جیمین بە خەمباری وتی و قژی گەڕاندەوە بۆ دواوە

" چی لە ڕابردووی ئۆرلا ئەزانیت ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" چی ؟ بۆچی ؟ "
جیمین پرسی

" چی لە ڕابردووی ئۆرلا ئەزانیت ؟ "
تایهۆنگ دوبارە پرسی

" ئم بەڵێ ڕابردووی من هیچ دەربارەی ئەوە نازانم بەڵام کاتێک یەکمان ناسی یەکەمجار لەسەر شەقامەکان بووم هیچ کەسێک و ماڵێکم نەبوو ئەو یارمەتیدام تاوەکو لەسەر پێی خۆم بم "
جیمین وتی

" کاتێک ئۆرلات ناسی دایک و باوکی هەبوو ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" نەخێر هیچ شتێک دەربارەی خێزانەکەی نازانم بەڵام "
جیمین دودڵ بوو لە وتینی ئەوە

" چی ؟ "
تایهۆنگ پرسی و سەیری جیمینی کرد کاتێک وەستا لە ترافیکەکە

" ئۆرلا هەرگیز ناخەوێت بە شەو چونکە خەونی ترسناک ئەبینێت بۆیە وەک قوماربازێک ژیانی جیاواز بوو بە ڕۆژ ئەخەوت و بە شەو خەبەر بوو"
جیمین وتی

" بە هەرحاڵ تۆ بەڕاستی ئۆرلا ئەناسیت ؟ "
جیمین پرسی

" پێموابێت "
تایهۆنگ وەڵامی دایەوە

" چۆن ؟ لە کوێ ؟ "
جیمین پرسی

" کاتێک مناڵ بوو بۆ یەکەم جار ئەوم بینی لە بەڕازیل "
تایهۆنگ وتی

" دەی بۆم بگێڕەوە "
جیمین بە خێرای وتی

" ئێستە کاتی نیە "
تایهۆنگ وتی

" بۆچی ئەمە لەبیر نەکەین ئۆرلا بگەڕێتەوە ژیانی خۆی من هەست بە بەر پرسیارێتی ئەکەم ئەو تەنها کەسێکی ئاسای نیە تایهۆنگ ئەو  خوشکی منە "
جیمین وتی

" ناتوانم ببینم کە ئازار بچێژی من وامزانی ئەمە کارە ڕاستەکەیە ئێوە هەردووکتان ئەگۆڕێن بەڵام ئەمە هەڵەترین کاری ژیانم بوو "
جیمین وتی

ئەتوانی ئازار و خەم لە چاوەکانی جیمین ببینی ڕاستیەکەی ئەوە ڕاستە تایهۆنگ فشارێکی زۆری لەسەر بوو بەڵام جیمین زۆر شڵەژاو بوو

جیمین تەنها ئەترسا کە هەردووکیان ئازاریان بگات جیمین نەیئەتوانی  بەرگەی بینینی باشترین هاوڕێکانی بگرێت کە بەو جۆرەن

تایهۆنگ هەمیشە لەگەڵ فشار ژیایەوە هەر لەو کاتەوەی لەدایک بووە ئەو ئەبوو ئەفسانەی دەربێت تاوەکو شوێن گرەوەی باوکی بێت تایهۆنگ زۆر ئارامە هەرگیز توڕە نابێت ئەو ئەتوانێ بە ئاسانی کۆنترۆڵی خۆی بکات ڕێک بە پێچەوانەی ئۆرلا

ئۆرلا توڕەیە تەنانەت لە کاتی توڕەیش ئەتوانێ خۆشەویسترین کەسی بکوژێ و دژی یاسایە تەنها ئەوەی دڵی بیەوێت ئەیکات تەنها ئەوەی بیەوێت بەدەستی ئەهێنێت ئەو ئەفسانەیە و زۆر زیرەکە

533 words

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now