𝑌𝑜𝑢'𝑟 𝑀𝑦 𝑂𝑛𝑙𝑦 𝐹𝑎𝑚𝑖𝑙𝑦

218 36 10
                                    

YOU'R MY ONLY FAMILY

تــۆ تـــاڪـــە خــــێـــزانـــیے مــــنـــیـــت

ORLA POV :

ناڵەیەکی بێزاری لە منەوە دەرچوو کاتێک دەنگی جریوە جریوەی چۆلەکەکان خەریک بوو مێشکمی وێران ئەکرد

بە تەمبەڵیەوە لەسەر جێگاکە خۆم جوڵاند بەڵام بەخێرای هەستام کاتێک بیرم کەوتەوە تایهۆنگ لێرە نیە

ئەو لە کوێیە ؟

نەفرەت ئەکرێت لە من ڕایکردبێت ؟

بەخێرای هەستامەوە وە لەبەر ئەوە سەرم دەستی کرد بە ئازار وە بەرچاوم لێڵ بوو ئەوە بۆ من ئاساییە زۆرجار ئەوەم بەسەر دێت هۆکارەکەی کەمی ڤیتامینەکانە

پاشان سەرنجی ژورەکەم دا زۆر ڕێک و پاک و خاوێن بوو پەنجەرەکە کرابووەوە وە بایەکی کەم پەردە سپیەکانی ئەجوڵاند

بۆ ساتێک هەستم کرد کە لە بەهەشتم بەڵام بیرم کەوتەوە مرۆڤێکی باشی وەک من چۆن ئەکرێت بڕواتە بەهەشت ؟

دەرگاکەم کردەوە بەخێرای بۆنی خواردنێکی خۆش پێشوازی لێکردم

بەهێمنی بەسەر پەیژەکان هاتمە خوارەوە ڕوناکی خۆر لە پەنجەرەکانەوە بە شێوەیەکی زۆر جوان ژورەوەی ڕوناک کردبویەوە 

کۆتا پەیژەم بڕی وە کەمێک نزیک بوومەوە لە چێشتخانەکە کە دەنگە دەنگی لێوە ئەهات

" ئۆ بەیانی باش ئۆرلا "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک منی بینی

سەر مێزەکە پڕ بوو لە خواردنی جۆراو جۆر کە هەندێکیانم هەرگیز نەبینی بوو لەوانەیە هەرگیز سەرنجیم نەدابێت

ئەمتوانی بزانم ئەو بە تەنها هەموو ئەمانەی دروست کردووە

من هەرگیز ئارەزووم لە خواردنی بەیانی نەبووە نە پێشتر نە ئێستا نە لە داهاتوو بەڵام بۆنی خواردنی ئەم کوڕە وام لێ ئەکات برسیم بێت

" ئەتەوێ پێکەوە خواردن بخۆین ؟ "
تایهۆنگ بە نەرمی پرسی

" ڕاستیەکەی بەڵێ "
من بە هێمنی وتم

" هەندێک شتی بچووک ماوە ئامادەی بکەم تاوەکو ئەو کاتە ئەتوانی ڕۆتینی بەیانیانت بکەیت "
ئەو بە نەرمی وتی کاتێک سەرنجی لەسەر پارچە پارچە کردنی تۆستەکە بوو

من بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشتم بۆ شۆردنی ڕوخسارم وە شۆردنی ددانم بێگومان بەکار هێنانی شێدارکەرەوە و چەندی شتی بێ مانای تر کە میسون وتویەتی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now