𝑈𝑠𝑑 𝑇𝑜 𝐾𝑖𝑙𝑙

561 64 56
                                    

USD TO KILL

بــەکــار هــێـنــان بــۆ کــوشــتــن

NO ONE POV :

"هەر شتێکت پێویست بوو بانگی خزمەتکارەکان بکە "
جیمین وتی

"کەی ئاهەنگەکە ئەکەین ؟"
پێش ئەوەی جیمین بڕوات ئۆرلا پرسی

"بەیانی "
جیمین وەڵامی دایەوە

"چی بەڵام ئەوە زۆر زووە "
ئۆرلا بە هاوارەوە وتی

"ئەترسین پەشیمان بیتەوەو ڕابکەیت بۆیە "
جیمین وتی و ڕۆشتە دەرەوە

ئۆرلا سەیری دەوروبەری کرد ژورێکی گەورە بوو

" جوانە "
ئۆرلا بە زەردەخەنەوە وتی

" سەرۆک وەزیران دڵنیام بەچکە دەوڵەمەند بووە "
ئۆرلا بە خۆی وت

ئۆرلا هەستا و ڕۆشت ژوری جلەکانی کردەوە

"ئااا پارک جیمین "
ئۆرلا بە بەرزی هاواری کرد

تەنها دوو خولەکی خایاند جیمین و پاسەوانەوانەکان بەخێرای خۆیان کرد بە ژورا

" ئەوە چیە ئەم ڕەنگانە ؟ "
ئۆرلا بە شۆکەوە پرسی

" بۆچی مەگەر ڕەنگی دڵخوازی ئافرەت پەمەی نیە ؟"
جیمین برۆیەکی بەرز کردەوە

" چی تۆ هەموو ئافرەتێک وەک یەک ئەبینیت ؟ "
ئۆرلا بە سەرسامیەوە وتی

" سێرکە کوڕە من خۆشەویستە کیوتەکەت نیم ئەم جلانە ببنە دەرەوە من هەستیاریم بە ڕەنگەکان هەیە"
وشەی کۆتای بە هاوارەوە وت

پاشان چەند خزمەتکارێک جلەکانیان بردە دەرەوە بەڵام ئۆرلا جلێکی ڕەشی بینی

" بوەستە ئەمەیان نا "
ئۆرلا جلە ڕەشەکەی وەرگرت

" ئەمە لەبەر بکە ئێستە هەندێک کچ ئەنێرم جلی ئاسودەی ڕەشت بۆ بکڕن پاشان بەیانی خۆت بڕۆ جل بکڕە "
جیمین بە ئارامی وتی

ئۆرلا چاوی سوڕاند پاشان جلەکەی لەسەر جێگەکە دانا و ڕۆشتە گەرماوەکە جیمین و پاسەوانەکان ڕۆشتنە دەرەوە پاش ئەوەی ئۆرلا هاتە دەرەوە لە گەرماو و جلەکەی پۆشی قژی وشک کردەوە و بە تەوقەیەک بەستی و سەیری سەر مێزەکەی کرد کە بە چەندین جۆری زۆر مەیکئەپی لێیە و هەموویان مارکە بەناوبانگەکانن و هیچ لەو مەیکئاپانە مارکەی سادە نین

پاشان چەندین تەوقەو و ملوانکەی زۆر لەوێ بوو زۆربەی هەرە زۆری ڕەنگی سەوز بوو و ئەدرەوشانەوە بۆنی تایبەتی لێبوو کە هەموویان مارکەی چانێڵ و پراندا و دیۆر و چەندی مارکەی تری بەناوبانگ بوو

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now