YOU GREW UP BEING RUDEگـــەورەبـــــویــــت بـــێ ئـــەدەبــــیـــش بــــوویـــت
NO ONE POV :
بە ماندوو بوونەوە ملی تەقاند لە کاتێکدا خێرای هەنگاوەکانی زیاتر ئەکرد
" تایهۆنگ تۆ زۆر ماندوو دیاریت بۆچی سەرەتا پشوو نادەیت ؟ "
جیمین بە خەمخۆریەوە وتی کاتێک ڕای ئەکرد بە دوای تایهۆنگدا" نەخێر ئۆرلا ئێستا توڕەیە "
تایهۆنگ بە هێمنی وەڵامی دایەوە" تۆ شێتیت ماوەیەک ئەبێت بە بەردەوامی کار ئەکەیت وە ئێستاش خەمی ئۆرلاتە "
جیمین بە باوەڕ پێنەکراوی هاواری کرد" خوات لەگەڵ جیمین "
تایهۆنگ وتی پێش ئەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی دابخات و لەوێ بڕواتجیمین بە بێباوەڕی سەیری کرد کە هاوڕێکەی بەو جۆرە ڕای کرد
" ئاوی زیاتر بێنە "
خزمەتکارەکە هاواری کردپاسەوانەکە سەتڵە ئاوەکەی کرد بەسەر ئاگرەکەدا کە تەنانەت بەشێکی بچووکیش لە ئاگرەکە نەکوژایەوە
وە لە هەمان کات ئەو کەسەی بە خانمی ماڵەکە ناسراوە زۆر بە ئارامی و ئاسودەی دانیشتووە و سەیری سوتانەکە ئەکات کە خۆی بۆتە هۆکاری دروست کردنی
" خانمەکەم بەو جۆرە بڕوات کۆشکەکە ئەسوتێت تکایە پێمان بڵێ چۆن چارەسەری بکەین "
یەکێک لە پاسەوانەکان بە تکاوە سەیری ئۆرلای شەیتانی کردتەنها ڕێگەچارە ئۆرلایە چونکە ئۆرلا خۆی ئەم ئاگرەی دروست کردووە وە پارێزەرەکانی کاتی ئاگرەکەی تێکشکاندووە
دەرگا سەرەکیەکە بە توندی کرایەوە و چەندین پاسەوانی زۆر و گەورە هاتنە ژورەوە کە چەکی گەورە بەدەستیانەو بوو
وە لە کۆتای ئەو کەسە هات کە هەمووان خۆشیان ئەوێت کیم تایهۆنگ
" چی ڕووی داوە لێرە ؟ "
تایهۆنگ بە سەرسامیەوە پرسی" گەورەم خاتوو ئۆرلا چێشتخانەکەی سوتاندووە "
یەکێک لە پاسەوانەکان بە هەناسە بڕکێووە وتیئەوەی چاوەڕوان نەکراو بوو ڕووی دا لەبری ئەوەی تایهۆنگ هاوار بکات بە سەری ئۆرلا و توڕە بێت ئەو زۆر بە ئارامی نزیک بووەوە لە ئۆرلا و بە چاوەکانی پشکنینی بۆ جەستەی ئۆرلا ئەکرد بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە سەلامەت
" تۆ باشیت ؟ "
تایهۆنگ بە نەرمی پرسی" تۆ توڕە نیت ؟ "
ئۆرلا پرسی" بێ گومان نەخێر من توڕە نیم بەڵام پێم بڵی بۆچی واتکرد ؟ "
تایهۆنگ بە هێمنی پرسی" لەبەر ئەوەی ئەوە خۆشە وە چێژم لێ بینی"
ئۆرلا بە شانازیەوە وتی لەکاتێکدا زەردەخەنەیەکی شەیتانی لەسەر لێوی نەخشێندرابوو" تۆ لەمن توڕەیت لەبەر ئەوەیە ئاگرت لە ماڵەکەم بەرداوە ؟ "
تایهۆنگ بە پێکەنینەوە وتی" ڕاستیەکەی بڕیارم دابوو ژوری کارەکەت بسوتێنم بەڵام بەزەیم پێتدا هاتەوە "
ئۆرلا بە بێتاوانی سەیری کردئەو هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی بەڵام لە ناکاو هەموو جەستەی تەڕ بوو بەهۆی ئەوەی ئۆرلا ئاگاداری ئاگرەکەی داگیرساند
هەموو پاسەوان و خزمەتکارەکان سەیری ئۆرلایان ئەکرد بە بێ باوەڕی ئەو لە کۆتا دەقە ئەوەی داگیرساندووە کە ئاگر کوژێنەوە لەبەردەم کۆشکەکەیە
" ئەگەر خۆشەویستی سەرۆک وەزیران نەبویتایە ئەوان لێرە ئەیان ناشتی "
تایهۆنگ وتی کاتێک گازی لە لێوی خوارەوەی گرت پێکەنینەکەی بوەستێنێت و دەستی ئۆرلای گرت و ڕایکێشا بەرەو نهۆمی دووەم" گومان لەوە ناکەم "
ئۆرلا وتی کاتێک سەری بە قایل بوون ڕاوەشاندتایهۆنگ دەرگای ژورەکەی ئۆرلای کردەوە وە ڕۆشتنە ژورەوە
" خۆت بگۆڕە ئۆرلا تۆ تەڕیت "
تایهۆنگ وتی" چی ئەگەر وانەکەم ؟ "
ئۆرلا وتی کاتێک لەسەر سیستەمەکە دانیشت" ئەو کات نەخۆش ئەکەویت و پێویستە بڕۆیتە نەخۆشخانە "
تایهۆنگ وەڵامی دایەوە" من وەکو تۆ لاواز نیم هەمیشە لە نەخۆشخانە کەوتووی "
ئۆرلا بە ساردیەوە وتیتایهۆنگ کێشای بە نێوچاوانی خۆیدا وە سەیری ئۆرلای کرد
" خاتوو ئۆرلا تکایە ئەتوانی جلەکانت بگۆڕیت ئەگەر ئەرک نەبێت ؟ "
تایهۆنگ پرسی" ئەو جۆرەیانم بەدڵە بەڵام وەڵامەکەی نەخێرە "
ئۆرلا بە زەردەخەنەوە وتی" جلەکانم بگۆڕە "
ئۆرلا بە جدیەوە وتی" من ؟ "
تایهۆنگ دەستی بۆ خۆی ڕاکێشا" نا داپیرەم گەمژە کەسی تر لەم ژورە هەیە جگە لەم دوانەمان ؟ "
ئۆرلا بە بێزاریەوە چاوی سوڕاندتایهۆنگ ڕۆشت و دەستی بۆ کراسەکەی ئۆرلا برد بەڵام ئۆرلا بەخێرای دەستی دورخستەوە
" مەگەر چیە ؟ "
تایهۆنگ وتی" بێ ئەدەب وامزانی ڕەتی ئەکەیتەوە "
ئۆرلا هاواری کرد" تۆ گەورەبوویت بێ شەرم بوویت بە مناڵی بەو جۆرە نەبوویت بڕۆ دەرەوە "
ئۆرلا لە کۆتای هاواری کردتایهۆنگ دانەیەکی کێشا بەسەری خۆیدا و ڕۆشتە دەرەوە
569 words
![](https://img.wattpad.com/cover/333905950-288-k148954.jpg)
YOU ARE READING
𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎
Azioneکــاتــێـــک بــاســیے هــاوســەریے دەســەڵــات دارێــک ئــەکــەیـــن هــەمــیشــە ئــافـــرەتــێـــکــیے خـــانـــمــانــە و خـــۆبــەزلـــزان و لـــوت بـــەرز دێـــتـــە خـــەیـــاڵـــمـــان بـــەڵـــام هـــەرگــیــز بـــە خــەیـــاڵــت هـــاتــ...