𝐹𝑖𝑟𝑠𝑡 𝑆𝑢𝑐𝑐𝑒𝑠𝑠

522 74 45
                                    

FIRST SUCCESS

یـــەڪــەم ســـەرڪـــەوتــــن

NO ONE POV :

" ئەمە کۆتا دانەیە دەی "
جیمین پاڵی نا بۆ ژوری خۆ گۆڕینەکە

پاش چەند دەقەیەک ئۆرلا هاتە دەرەوە ئەو زۆر جوان بوو وەک شازادەکان عەزیەکی سوری تاریکی لەبەر بوو و سەر شانەکانی تەنها یەک تاڵ بوو و درێژ بوو ک قاچی دیار نەبوو

" زۆر جوانە بەڵامــ"
جیمین وتی بەڵام پێش ئەوەی قسەکەی تەواو بکات

ئۆرلا چەقۆ بکوژانەکەی بەرەو ڕووی جیمین گرت هەرچەنە ئۆرلا زۆر زۆر خێرابوو وە هەروەها چەقۆکە تەنها ئینجێک لە چاوی جیمین دوور بوو بەڵام جیمین نەترسا

" تۆ شێتێکی ڕوخاو نیت "
جیمین بە میهرەبانی دەستی گرت

" من زیاتر لە خۆم تۆ ئەناسم "
جیمین زەردەخەنەی کرد

ئۆرلا چەقۆکەی داگرت پاشان هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دەستی کرد بە ژماردن

" یەک .... دوو ..... سێ ... "
ئۆرلا بەدەوام بوو

" هیچ شتێک ناتوانێ ئاگرەکە بکوژێنێتەوە تەنانەت تاوەکو ملیاردێک بژمێرم "
ئورلا بە بێزاری وتی

" ئەو چاکەتە لەبەر بکە "
جیمین وتی

چاکەتێکی سپی نەرم بوو درێژ بوو و ئۆرلا لەبەری کرد پاشان جیمین جانتایەکی بچووکی ڕەشی بە ئۆرلا دا

" قاچەکانت بهێنە شازادە تاوەکو بزانم تۆ ساندرێلای"
جیمین بە پێکەنینەوە وتی

ئۆرلا پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی لە پێ کرد کە ڕەنگی سپیەکی بریقەدار بوو

" ئۆۆوو تۆ بەڕاستی ساندرێلای شازادە چاوەڕێی تۆیە ساندرێلا "
جیمین وتی کاتێک زەردەخەنەیەکی شیرینی پێشکەش کرد

ئەوان بەسەر پەیژەکان ئەهاتنە خوارەوە جیمین لە پشتی ئۆرلا وەستابوو هەموویان سەیری ئەویان ئەکرد

چاوە سەوزەکانی ئەدرەوشانەوە هەرچەنە تەنها سوراوێکی تۆخی سوری کردووە بەڵام ئەو هێشتا بێ وێنەیە قژی کە بە شێوەیەکی شەپۆلی لول کرابوو بەسەر شانەکانی بڵاوی کردبووەوە

ئۆرلا وەک مانگ ئەردرەوشایەوە

جیمین دەرگای ئۆتۆمبێلە ڕەشەکەی بۆ ئۆرلا کردەوە ئۆرلا سەرکەوت پاشان جیمین دەرگاکەی داخست

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now