𝑃𝑜𝑟𝑡𝑢𝑔𝑢𝑒𝑠𝑒

406 56 115
                                    


PORTUGUESE

پـــورتـــوگـــالــیے




NO ONE POV :

کاتێک دەرگاکە کرایەوە لەلایەن هاناوە کە قژی تێک چوو بوو و ئەو خانووە وەک ئەوە وابوو سەراوژێر بووبێت بۆنی سوتاوی ئەهات

بۆری ئاوەکان شکابوون  گۆزەو کەلوپەلە گرنگەکانی کە بۆ جوانکاری دانرابوون کرابوونە هەزار پارچە جیمین کێشا بە نێوچاوانی خۆیا کاتێک تێگەشت ئێرە کێ وای لێ کردووە

تایهۆنگ نزیک بووەوە لە ئۆرلا و چاوێکی بە جەستە خشاند کە دڵنیابێتەوە کە ئازاری پێنەگەشتووە

" ببورە "
ئۆرلا بە نەرمی وتی

ڕاستیەکەی وشەی نەرم تەنها ئەو کاتانە یەتە دەرەوە لە لێوی ئۆرلا کە کارێکی کردووە نەئەبوو بیکات

" کێشە نیە من چارەسەری ئەکەم "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی و دەستی ئۆرلای گرت

وەک ئەوەی تایهۆنگ پێشتر ئامادەکاری بۆ ئەمە کردبێت ژمارەیەکی خزمەتکاری زۆر هاتنە ژورەوە و دەستیان کرد بە ڕێکخستنەوەی خانووەکە

" سپاس کە ئاگاداری ئۆرلا بوون هیۆنگ و براژن "
تایهۆنگ وتی و زەردەخەنەیەکی میهرەبانانەی بە ئەوان پێشکەش کرد

" ئەو هیچ کێشەی دروست نەکرد دڵخۆش ئەبم پێکەوە بڕۆینە بازاڕ کردن "
هانا بە زەردەخەنەوە وتی

" بەداخەوە من دڵخۆش نابم "
جین بە بێزاریەوە وتی

تایهۆنگ زەردەخەنەیەکی شیرینی بۆ جین کرد و ڕۆشت و ئۆرلاشی بەدوای خۆی ڕاکێشا

" مەگەر تەنها تایهۆنگ بەرگەی ئەم کچە بگرێ "
جین وتی

" گەواهی ئەوە ئەدەم تایهۆنگ ئارامترین کوڕی زەر زەویە "
جین وتی

جیمین سەری بە دڵنیایەوە ڕاوەشاند و هانا پێکەنی لە کاردانەوەی ئەوان




دەرەوە کەشێکی فێنکی بوو کاتێک تایهۆنگ پەنجەرەکانی ئۆتۆمبێلەکەی کردبووەوە گوڵەکان ئەوەرین کە ڕەنگێکی پەمەییان هەبوو

" نەفرەت پەنجەرەکان دابخە "
ئۆرلا بۆڵاندی بە توڕەییەوە

تایهۆنگ پەنجەرەکانی داخست و سەیری ڕێگاکەی کرد دوبارە

" ڕقم لەو گوڵە نەفرەتیانەیە بۆچی ئەوەنە هێواش لێئەبنەوە "
ئۆرلا بێ گرنگی دان وتی

" کەواتە ئارەزووت لە چ جۆرە گوڵێکە ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" گوڵەکانی دارستانی باراناوی ئەمەزۆن ئەوانە هەمیشە کراوەن هەر چوار وەرزی ساڵ لەبەر ئەوەی لە دارستانی باراناوی هەمیشە باران ئەبارێت و دارستانێکی چڕە  "
ئۆرلا وتی

" من هەرگیز ئەوێم نەبینیوە "
تایهۆنگ وتی

" درۆزن "
ئۆرلا وتی

" چی ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" هیچ وتم لە بەڕازیل نیشانتی ئەیەم "
ئۆرلا وتی

" باشە بەڕازیل شوێنێکی چۆنە ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" بەڕازیل شوێنێکی زۆر خۆشە و خەڵکانی ئەوێ زۆر شیرینن پاشان زۆربەیان پێستێکی قاوەییان هەیە و چاوێکی یان سەوز یان قاوەی قژێکی تا ڕادەیک لول و قاوەی  "
ئۆرلا بە زەردەخەنەوە وتی

" کەواتە بۆچی تۆ ڕەنگی پێستت سپیە و قژت ڕەشە ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" من لە شێوەی پێستم و قژم لە دایکم ئەچم بەڵام چاوم لە باوکم ئەچێت "
ئۆرلا وەڵامی دایەوە

" پاشان پایتەختی بەڕازیل بەڕازیلیایە و بەشێکی دارستانی ئەمەزۆن ئەکەوێتە نێو بەڕازیل خەڵکانی بەڕازیل پورتوگالی قسە ئەکەن و بە کورتی بەڕازیل بێ وێنەیا "
ئۆرلا وتی

" بەڕازیلیەکان دەوڵەمەندن ؟ "

" نا بەڕازیل وڵاتێکی هەژارە بۆیە زۆر بە دەگمەن دەوڵەمەندی تیابێت "
ئۆرلا وەڵامی دایەوە

" منیش هەندێک پرتوگالی ئەزانم بەڵام قسەکەرێکی باش نیم "
تایهۆنگ وتی

" ئەوە هەندێک ئەستەمە فێری زمانی پروتوگالی بیت بەڵام ڕاستیەکەی لە کۆری ئاسانترە "
ئۆرلا وتی

" چی کۆری زۆر ئاسانە لە چاو پرتوگالی "
تایهۆنگ وتی

" پرتوگاڵی نزیکە لە ئینگلیزیەوە بەڵام کۆری نا "
ئۆرلا وتی

" پرتوگالی کوا نزیکە لە ئینگلیزیەوە ؟ "
تایهۆنگ بە سەرسامیەوە پرسی

پاشان ئەوان هەر خەریکی باس کردنی وڵاتەکانی خۆیان بوون ئۆرلا باسی ئەشقی بۆ بەڕازیل ئەکرد لەوانەیە ئەستەم بێت دوربیت لەو خاکەی کە لێی لە دایک بوویت و کە لە خوێنی ئەوێیت بەڵام هەندێک کات پێویستە قبوڵی بکەین چونکە ئەوە چارەنوسە

هەر شتێکی بوێت پێمانی ئەکات و بەدڵی خۆی یاریمان پێ ئەکات

504 words

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now