𝑊ℎ𝑜'𝑠 𝑇ℎ𝑒 𝑆𝑝𝑦 ?

152 31 18
                                    

WHO'S THE SPY ?

ســــخـــوڕەڪـــە ڪــێـــیــە ؟

ORLA POV :

من ڕۆشتمە ژورەوە کاتێک بەشێکی ڕومەتم بریندار بوو بوو لەبەر شوشە شکاوەکان ئۆتۆمبێلەکە

هەرچەندە ئۆتۆمبێلەکە وێران بوو بوو  بەڵام من هێشتا ئەوم لێخوڕی وە بەو ئۆۆمبێلە گەڕامەوە

" خوایە گیان ئۆرلا چی بەسەر ڕوخسارت هاتووە ؟ دەستەکانت خوێنیان لێ دێت "
میسون بە سەرسامیەوە سەیری کردم

من سەیری دەستەکانمم کرد برینەکانی زۆر بوون ئەمتوانی کەمێک شوشەش لە نێو برینەکان ببینم بەڵام بۆچی هەستم بە هیچ نەئەکرد ؟

بە ساردیەوە سەیری میسونم کرد وە ئەوە وای کرد میسون لە شوێنی خۆی ببەستێت ئەو هەرگیز ئەم ئۆرلایەی نەبینی بوو

سەیری ئەوانی ترم کرد وە چاوەکانم لەسەر تایهۆنگ قفڵ بوو کە بە نیگەرانیەوە سەیری ئەکردم بەڵام تەنها پشت گوێم خست وە دانیشتم لەسەر قەنەفەکە

" چیت بەسەر هاتووە ؟ "
جۆنگ کوک پرسی بە نەرمی

" تەنها ڕوداوێک بوو کەسێک لە سەربانی نەخۆشخانە ویستی خۆی بکوژێت وە بە ڕێکەوت کەوتە سەر ئەو ئۆتۆمبێلەی میسون پێی دابووم "
من بە ماندوو بوونەوە ڕوونم کردەوە

میسون وە جۆنگ کوک سەریان جوڵاند ئەوان باوەڕیان کردبوو بەڵام تایهۆنگ زۆر لەوە زیرەکتر بوو باوەڕ بە چەند بیانویەکی منداڵانە بکات

تایهۆنگ هەستایەوە وە ڕۆشتە دەرەوە کاتێک میسون دوایکەوت بەڵام مێشکی من وەک شارێکی جەنجاڵ بوو بیرکردنەوەکانم زۆر بوون وای ئەکرد سەرم ئازاری بۆ دروست ببێت

جۆنگ کوک بۆکسی فریاکەوتنی خێرای لەبەردەمم دانا وە لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت بۆ چارەسەرکردنی دەستم

" ئەزانیت ژیانی ئێمە وەک ئەو پارچە شوشانەیە ؟ "
ئەو بە نەرمی پرسی کاتێک پارچە وردەکانی لەنێو برینەکانم ئەهێنا دەرەوە

من بە گرژیەوە سەیریم کرد و ئەمویست بەردەوام بێت

" ڕۆژانێک هەموومان لە دەوری یەکترین وە دڵخۆشین و پێئەکەنین بەڵام لە ناکاو کەسێک خۆی ئەکێشێت پێماندا وە ئەبینە هەزاران پارچە هەر کەسەو بۆ دوور لەوی تر "
ئەو بە نەرمی گوتی

" وە هەر ئەوەیە ژیان ئۆرلا "
ئەو بە زەردەخەنەیەکی بچووکەوە سەیری چاوەکانی کردم

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now