𝐶𝑜𝑛𝑡𝑟𝑜𝑙𝑙𝑖𝑛𝑔 𝑇ℎ𝑒 𝐷𝑒𝑣𝑖𝑙

267 41 17
                                    

CONTROLLING THE DEVIL

ڪــــۆنــــتــــرۆڵ ڪــردنـــیے شــــەیــــتــــان


NO ONE POV :

ئەو سەیری ئۆرلای ئەکرد کە لە کۆبونەوە خانمانەکە زەردەخەنە ئەکات

" بیر لە چی ئەکەیتەوە ؟ "
لەناکاو تایهۆنگ پرسی

جیمین زەردەخەنەی کرد کاتێک تایهۆنگی بینی وە سەرنجی خستەوە سەر ئۆرلا

" بۆ ساتێک وا هەستم کرد فریشتە بێت "
جیمین پێکەنی

ئۆرلا بە شێوەیەکی ڕێک دانیشتبوو وە ئەو شێوازەی کە کوپە قاوەیەکەی هەڵئەگرت و ئەیخواردەوە یان زەردەخەنەکانی و قسەکردنی بەشێوەیەکی ڕێک هەموو ئەوانە شایەتی ئەوە بوون ئۆرلا خانمێکی بێ وێنەیە

" بۆچی نا ؟ ئەو فریشتەیە "
تایهۆنگ بە گرژیەوە وتی

" تۆ شەیتانت کۆنترۆڵ کردووە بۆیە بە فریشتە ئەیبینیت کوڕی باش "
جیمین پێکەنی

" ئەبێت چەندە تۆی خۆشبووێت تاوەکو دوای فەرمانەکانت بکەوێت و یاساکانت نەشکێنێت "
جیمین بە هێمنی وتی وە لەکۆتای سەرنجی لەسەر ئۆرلا لابرد و لەسەر جۆلانەکە دانیشت

" پێم بڵێ نهێنی جادووەکەت چیە ؟ "
جیمین پرسی کاتێک تایهۆنگ لە تەنیشتی دانیشت

" ئەو ڕقی لەوەیە کارەکان بەزۆر بسەپێنیت بەسەریدا کاتێک ئەو کارێک بەڕێکی ئەکات من شانازی پێوە ئەکەم من داوای لێ ئەکەم وەک خانمێک بێت من فەرمانی پێ ناکەم وە ئەوەش ئەو شتەیە ئۆرلا بەدڵیەتی "
تایهۆنگ بە هێمنی وتی وە سەیری چاوەکانی جیمینی کرد

" ئەو کچێکی باش و گوێڕایەڵە تەنها ئەگەر بزانیت چۆن ڕەفتاری لەگەڵ بکەیت "
تایهۆنگ زەردەخەنەی کرد

" تایهۆنگ ڕاستگۆبە لەگەڵم "
جیمین بە جدیەوە وتی

" تۆ بەڕاستی ئۆرلات خۆشەوێت ؟ "
جیمین پرسی





" سڵاو ها یوون "
ئۆرلا بە زەردەخەنەوە وتی

" ئەوە چیە ؟ "
هایوون ڕوخساری گرژ کرد و پرسی

" چی ؟ "
ئۆرلا پرسی

" زەردەخەنەکانت جوان بوون "
هایوون بە هێمنی وتی

" بۆچی پێشتر چۆن بوو ؟ "
ئۆرلا پرسی بەگرژیەوە

" پێشتر بێزارکەر و ناشرین بوو بەڵام ئێستا جیاواز دیارە "
هایوون بێ گرنگی دان وتی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now