𝑆ℎ𝑒'𝑠 𝐻𝑒𝑟 𝑁𝑜𝑡 𝑂𝑡ℎ𝑒𝑟𝑠

158 28 12
                                    


SHE 'S HER NOT OTHERS

ئــــەو خۆیــــەتــــیے نـــەڪ ڪـــەســـێـــڪـــیے تـــر

ORLA POV :


" جیمینا "
من قیژاندم وە بەخێرای بەرەو ئەو ڕامکرد

کاتێک گەشتمە باوەشی ئەو بە توندی باوەشی لێمدا ئەوە زۆر قورسە خوایە کە هەموو ڕۆژێک ڕوخسارە بێزارکەرەکەی ببینیت وە ئێستا بۆ ماوەی تەنها چەند ڕۆژێک جێی بهێڵیت وەک ساڵێک وایە

" تۆ زۆر خراپیت ئۆرلا "
تایهۆنگ لەدواوە بۆڵاندی کاتێک ئەبوو بە تەنها هەموو جانتاکان بێنێتە ژورەوە

" ئۆو سێرکە سیسرکە بچووکەکە گەڕاوەتەوە "
میسون بە زەردەخەنەوە وتی کاتێک لە پەیژەکان ئەهاتە خوارەوە

" کێ ئاگادارە لە ڕۆشتن و هاتنەوەی ئێمە ؟ "
تایهۆنگ پرسی کاتێک جانتاکانی دانا

" سڵاو لە تۆش "
جیمین بە توانجەوە وتی

" باوەڕ ناکەیت چەند بیرم ئەکردیت سیسرکی بچووک "
میسون بە هێمنی وتی کاتێک باوەشی لێدام

" سیسرک قێزەوەنە "
من بە گرژیەوە وتم تاوەکو جیمین پێکەنی و قژی تێکدام

" هیچ کەسێک ئاگاداری ئێوە نیە خەڵکی ئەم ڕۆژانە زۆر سەرقاڵن "
میسون بە گاڵتەجاڕیەوە وتی کاتێک ئاماژەی بە ئێمەدا دابنیشین لەسەر قەنەفەکان

" شتەکان بە باشی بەڕێوە ئەچن ؟ "
تایهۆنگ پرسی کاتێک چاوی لەسەر ئایپادەکەی دەستی بوو

" بەڵێ ئەو دەنگۆیەی کە بڵاو بویەوە جیهانی هەژاند نەک تەنها کۆریا بۆیــ"
تایهۆنگ قسەکەی بە میسون بڕی

" ئەوەیان گرنگ نیە باسی وەزیرەکان بکە "
تایهۆنگ بەهێمنی وتی

" وەزیرەکان لە ئێستادا شڵەژاو و ترساون لەبەر گرتنی وەزیر جیۆن کە دەستی لەگەڵ گروپێکی مادەی هۆشبەر ئەبوو ئەترسن دەنگۆی تر بڵاو بێتەوە وە پلە و پایەی ئەوان لە کەدار بدات "
میسون بە هێمنی وتی

" لە ڕاستیدا ئەترسن کە کارە پیسەکانیان بشاردرێتەوە و خەڵکی نەزانن کە چی لە پشت ئەو دەسەڵاتە زۆرەوە ڕووئەدات "
میسون ئەوەی بۆ ڕستەکەی زیاد کرد

" ئەکرێت بەو جۆرە بن چونکە وەزیر جیۆن باشترین وەزیر بوو لە نێویان "
تایهۆنگ بێ گرنگی دان وتی

" ئەمجارەشیان کارە پیسەکانیانم شاردەوە بەڵام دڵنیابە جاری داهاتوو ڕێگە ئەدەم هەموو جیهان بیبینن کە وەزیرە دڵسۆزەکانی کۆریا خەریکی چین "
میسون بە توندی وتی کاتێک زۆر جدی و توڕە دەرئەکەوت

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now