𝑆𝑜𝑚𝑒 𝑅𝑒𝑠𝑡

336 49 140
                                    

SOME REST

هــــەنــــدێـــڪ پــــشــــوو


NO ONE POV :

ئەو بە هێمنی وازی لە ئۆرلا هێنا و لە بەرامبەری تایهۆنگ وەستا

" ئەو باشە تەنها ژەمەکانی پشتگوێ خستووە و وە سەرمای بووە هەوڵ بدەن خواردنی تەندروست بخوات و جەستەی گەرم بهێڵێتەوە باش ئەبێت "
دکتۆرەکە وتی

" زۆر باشە "
تایهۆنگ وتی

دکتۆرەکە سەری وەک ڕێزێک دانەواند و ڕۆشت تایهۆنگ بە هێمنی چەمایەوە بۆ ئاستی ئۆرلا وە سەیری چاوەکانی ئەکرد

" تۆ باشی ؟ "
تایهۆنگ بە هێمنی پرسی

" بەڵێ بەڵێ من باشم تۆ هەزار جار ئەم پرسیارەت کرد ئەمڕۆ "
ئۆرلا بە بێزاریەوە وتی

" بەڕاستی شێت بوویت ؟ "
تایهۆنگ بە باوەڕ پێنەکراوی وتی

" بۆچی ؟ "
ئۆرلا بە بێتاوانی پرسی

" کێ بە جلی تەڕەوە ئەخەوێت ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" کەسێک بە ناوی ئۆرلا "
ئۆرلا وەڵامی دایەوە

" وە بۆچی ژەمەکانت پشتگوێ خستووە ؟ "
تایهۆنگ پرسی

" بەڕاستی ئەوە بێزارکەرە بەتەنها خواردن بخۆیت "
ئۆرلا بە بێتاوانی وتی

" بۆچی نەڕۆشتویت ؟ "
ئۆرلا پرسی

" بۆ ماوەی هەفتەیەک پشوو وەرئەگرم "
تایهۆنگ بە نەرمی وتی

" بەڕاستی ؟ "
ئۆرلا بە دڵخۆشیەوە هەڵبەزیەوە

" بەڵێ وە هەروەها خواردنی بەیانی ئامادەیە وەرە تاوەکو پێکەوە بیخۆین "
تایهۆنگ بە هێمنی وتی

" ئەوە زۆر خۆشە یەســ"
ئۆرلا بە دڵخۆشیەوە وتی بەڵام زەردەخەنەکەی نەما کاتێک شتێکی بیر کەوتەوە

" پێم مەڵێ کۆبونەوەی گەمژانە و ڕۆشت بۆ ئاهەنگ هێشتا ماوە ؟ "
ئۆرلا پرسی

" ڕاستیەکەی وەرگرتنی پشوو واتای ئەوەیە ئەڕۆینە ئاهەنگی زۆرتر "
تایهۆنگ بە نەرمی وەڵامی دایەوە

" چی ؟ "
ئۆرلا هاواری کرد وە

" ئەوە بێزارکەرانەیە "
ئۆرلا بە نوزە نوزەوە وتی کاتێک دوبارە ڕۆشتە ژێر سەرچەفەکە

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now