𝐼 𝑇𝑟𝑢𝑠𝑡 𝑌𝑜𝑢 𝐹𝑜𝑟𝑒𝑣𝑒𝑟

256 39 120
                                    


I TRUST YOU FOREVER

مــــن هـــەمــیــشـــە بـــاوەڕم پـــێــتــە





NO ONE POV :

" من گەڕامەوە زۆر ماندووم "
ئۆرلا هاواری کرد

جانتا گرانبەهاکەی فڕێدایە سەر زەویەکە وە پێڵاوەکانی فڕێدا کاتێک خۆی هەڵدایە سەر قەنەفەکە

" تۆ زۆر ماندوو دیارت "
تایهۆنگ بە زەردەخەنەوە وتی

" من تەواو ئەبووم لەو کۆبونەوە گەمژانە بەڵام ئەو لوسیە داوای لێکردم پێکەوە بڕۆینە دەرەوە وە من نەمتوانی ڕەتی کەمەوە ئەو هێندەی ئەم ماڵە کەلوپەلی کڕیووە "
ئۆرلا بۆڵاندی

" کەواتە ناتەوێ خۆت بگۆڕی تاوەکو خواردن بخۆین پێکەوە ؟ "
تایهۆنگ بە نەرمی پرسی بەڵام ئۆرلا بە توڕەییەوە سەیری کرد

" ئەمە هەموو هەڵەی تۆیە "
ئۆرلا بە تیژی سەیری کرد

تایهۆنگ تەنها بە هێمنی پێکەنینێکی کەمی کرد وە دەستێکی لە پشتی ئۆرلا دانا وە دەستەکەی تری لە ژێر ڕانەکانی و ئەوی هەڵگرت

" تۆ چی ئەکەیت ؟ شێت بوویت ؟ "
ئۆرلا هاواری کرد

هەموو ئەوانەی کۆشکەکە بە هێواشی پێئەکەنین و قسەیان ئەکرد چونکە ئەوان دڵخۆش بوون سەرۆکەکەیان لە کۆتایدا زەردەخەنە ئەکات و دڵخۆشە

پێش هاتنی ئۆرلا تایهۆنگ بە تەواوەتی جیاواز بوو وەک ڕۆبۆتێکی وابوو ئەو هیچ قسەیەکی نە ئەکرد یاخود ئەگەر ماندوو بوایە زۆر سارد بوو لەگەڵ هەمووان

بەڵام ئۆرلا جیاوازە لەگەڵ ئەو پێئەکەنێ قسە ئەکات میهرەبانە ئەگاداری ئەوە هەمیشە  ئەیپارێزێت وە هەر ئەوەشە وای کردووە کچەکانی تر ئیرەی بە ئۆرلا ببەن

ئەو خاوەنی میهرەبانترین هاوسەرە لە جیهان

ئەوی بە ئارامی لەسەر سیستەمەکە دانا پاشان بەرەو ژوری جلەکان ڕۆشت و جلێکی ئاسودەی هێنا

" ئای خوایە گیان تایهۆنگ ئەقڵت لە دەست داوە ؟ "
ئۆرلا هاواری کرد بە بێ باوەڕیەوە

" تۆ وتت ئەوە هەڵەی منە کەواتە پێت چۆنە هەڵەکەم ڕاست بکەمەوە ؟ "
تایهۆنگ بە هێمنی وتی وە جلەکەی لە تەنیشت ئۆرلا دانا

" چۆن ڕاستی ئەکەیتەوە ؟ "
ئۆرلا بە گرژیەوە پرسی

" ئێمە ئەمشەو پێکەوە ئەڕۆینە دەرەوە پێت چۆنە ؟"
تایهۆنگ بە زەردەخەنەو پرسی

𝑇𝐻𝐸 𝑃𝑅𝐼𝐶𝐾𝐿𝑌 𝑃𝑅𝐼𝑁𝐶𝐸𝑆𝑆 || ᴋ.ᴛ.ʜ || ✍︎Where stories live. Discover now