Part-1

1.2K 103 321
                                    

((ئەو کاتە))
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جووڵیا:هەست ئەکەم کە ئێستا ئەجووڵێت.

لیانا:هی منیش.(بە زەردەخەنەوە لە تەنیشت یەکەوە ڕاکشا بوون)

جووڵیا:ئەوانەش ئەبێت وەک ئێمە باشترین هاوڕێ بن چ جا کچ بن یان کوڕ.

لیانا:بێگوومان وائەبن جووڵی.(جووڵی زەردەخەنەیەکی گەورەی کرد،جووڵیا ویستی قسەیەک بکات هاوارێکی لێ دەرچوو)

لیانا:چیبوو؟؟

جووڵیا:ئا ئەوە دێت .(لیانا سەیری خوارەوەی جووڵیای کرد دیتی خوارەوەی تەڕ بووە ئێستاکە منداڵەکەی ئەبێت)

(بە ترسەوە هەستایەوە و هاواری ئەکرد بۆ یارمەتی ،لە تاو ئەم هەموو هاوار و ترسە خۆشی هەستی بە منداڵەکەی خۆی کرد ،دیتی خوارەوەی خۆشی تەڕ بوو)

(لەو کاتە دایکی هەردووکیان گەڕانەوە ،حاڵی ئەم دوانەیان دیت ڕایان کرد بۆ لایان،هەردووکیانیان بە باشی دانا،چەند ئافرەتێکی تری جیرانیشیان هاتن بۆ یارمەتی)

گلۆری:جووڵیا پاڵ بنێ خێراکە .(گلۆری دایکی لیانایە بوو)

(جووڵیا تاکوو هێزی هەبوو پاڵی ئەدا،وە گلۆری سەیری ئەکرد کە منداڵەکە هەبێت،کە ئەیزانی هیچ نەئەبوو ئەچووە لای لیانا کە لە تەنیشت جووڵیا بوو)

(لیانا و جووڵیا هەردووکیان هاوڕێی زۆر نزیکی یەک بوون ،ماوەیەکی کەم لە بەینی هاوسەرگیریەکەیاندا هەبوو بەڵام بەیەکەوە زانیان کە هەردووکیان دووگیانن)

(ئێستاش وا دەستی یەکیان تووند گرتووە و هەوڵ ئەدەن منداڵەکەیان ببێت،گلۆری دایکی لیانا بوو ،دایکی جووڵیاش ناوی سیوو بوو)

(هاوسەرەکەی هەردووکیان لە دەرەوە وەستابوون و بە شڵەژاویەوە چاوەڕێ بوون ،هەریەکە لەلایەک دانیشتبوو)

(گلۆری تەنها هانی دووانەکەی ئەدا تاکوو هێز بەکار بێنن و پاڵ بنێن،گلۆری چووبۆ لای لیانا کە ئەیزانی خەریکبوو منداڵەکە سەری دەربچێت)

سیوو:گلۆری سەری منداڵەکە دیارە .(بە هاوارەوە گووتی کە سەری منداڵەکە لە خوارەوەی جووڵیا دەرکەوت لە کاتێکدا گلۆری خەریکی هی لیانا بوو)

گلۆری:وەرە و دەری بێنە .

سیوو:من چۆن ئەمە بکەم؟؟؟ ناوێرم..

That time_taekookWhere stories live. Discover now