Part-25

600 84 164
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(تایهیۆنگ گازی لە ناوەوەی دەمی گرتبوو و سەیری جۆنگکووکی ئەکرد،یەکسەر شۆک بوو کە جۆنگکووک هەستایەوە و ماچی کرد دوای حەڤدە ساڵ دووبارە لێویان بە یەکتر گەشتەوە)

(تایهیۆنگ یەکسەر لە جێگای خۆی سڕ بوو ،فرمێسکەکانیشی یەکسەر کەوتن ،چاوی دانەخستبوو بۆیە ڕووخساری جۆنگکووکی ئەدیت)

(دیتی ئەو چاوی داخستووە و هەر لەو کاتەشدا ئەگریا،ئاخر جۆنگکووک ئەە ناتوانێت ماچت بکاتەوە ،لێی تێبگە باش؟؟ ئەو دڵی حەڤدە ساڵە ئازاری پێگەیشتووە ،بۆیە ناتوانێت)

(شانی جۆنگکووکی گرت و دووری خستەوە ،لەو کاتەشدا هەردووکیان هەناسەیان دا ،هەر ئاگاداریش نەبوون ئەو هەموو کاتە گرتبوویان)

(جۆنگکووک بە لیچەوە چاوی داخستبوو ،تایهیۆنگیش بە داخەوە سەیری خۆیان ئەکرد ،بە داخەوە سەیری ئەو حاڵەی ئەکرد کە تیایبوون)

(تایهیۆنگ گریانی ئەهات کە لێوی جۆنگکووکی هەست پێکردبوو یانی هەروەک چۆن لە ساڵانی کۆن ئەم لێوانە هی خۆی بوو و بە دڵی خۆی ماچی ئەکرد)

(ئێستاش هەر هەمان هەستیان هەبوو هەر هەمان تامیان هەبوو ،هەمان نەرمی بوو وەک ڕۆژی ڕووناک بیریەتی کە ڕێک بەمجۆرەش بوو کاتی خۆی)

(بەڵام بەداخەوە هەرگیز نایهەوێت هەست بە پەشیمانی بکات کاتێک ماچی جۆنگکووک ئەکات کەچی سەیرکە ئێستا پەشیمان بوو لەو ماچەی کردوویان ،پێی وابێت)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ بمبوورە کۆنترۆڵم لەدەستدا بەڵێن ئەدەم جارێکی تر بێ ویستی خۆت واناکەم.(هەر ئەو کاتەی چاوی کردەوە و ڕووخساری تایهیۆنگی دیت)

تایهیۆنگ:هەرگیز ویستم لەسەر نابێت بۆیە جارێکی تریش بیر لە کردنی ئەم شتە مەکەوە.(بە پێچەوانەی ئەو هەستانەی لە ناخیەوە هەبوو ،ڕووکەشەکەی زۆر تووند بوو ،یانی دەنگی زۆر بە ڕەقی وشەکانی ئەدرکاند)

(جۆنگکووک سەری نەوی کردوو و خێرا سەری لەقاند ،فرمێسکیش ئەکەوتە ئەرزەکە ،هەرگیز؟ یانی هەر هەرگیز ویستی لەسەری نابێت؟؟)

(ئاخر ناتوانێت تایهیۆنگ بەزەیت پێدا بێتەوە تکایە،ڕاستە زۆر ڕاستە ئەو ڕۆشت و بەبێ ئەوەیی بەزەیی بە تۆ بێت )

(نەک تەنیا بەتۆ بەڵکوو بەزەیشی نە بەخۆی نە بە خۆشەویستیەکەی دا نەهاتەوە تاوانبارە ئەزانێت زۆریش تاوانبارە)

(بەس تەنها ئەمجارە ئەیهەوێت لێی خۆشبیت ،زۆر پەشیمانە یانی نازانێت چۆن دەری ببڕێت ،تایهیۆنگ سەیری جۆنگکووکی ئەکرد بە دەمووچاوێکی بەتاڵەوە)

That time_taekookWhere stories live. Discover now