Part-14

395 87 349
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:من نایەم ئێوە بڕۆن.(یەکێک لە هاوڕێکان بەدوای جۆنگکووک هاتبوو تاکوو پێکەوە بڕۆنە لای کۆمەڵەکەیان)

(بەڵام جۆنگکووک تایهیۆنگی لابوو وە بڕیاری دابوو ئەمڕۆ لەگەڵ تایهیۆنگ بێت و بیبات بۆ دەرەوە،جا ئەمەی هاتبووش کچ بوو)

(بە کووکی بانگی جۆنگکووکی ئەکرد ،ئەوەندە لێی نزیکە بەمجۆرە بانگی بکات؟؟،قۆڵی لێک ئاڵاندبوو هەناسەی قووڵی ئەدا)

جۆنگکووک:گێزەرەکەم بابڕۆین.

تایهیۆنگ:باش.(جۆنگکووک سەیری تایهیۆنگی کرد ،کە چۆن بە مرچ و مۆنی ئەڕوات)

جۆنگکووک:چی بووە پەمەیە گیانەکەم؟(دەستی تایهیۆنگی خستە ناو دەستی خۆی)

تایهیۆنگ:ئەو کچە کێبوو؟

جۆنگکووک:ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە ئەگەڕام لەگەڵیان.

تایهیۆنگ:هێشتا لەگەڵیان ئەگەرێی؟

جۆنگکووک:ئێ ئەوان کەسانی باشن.

تایهیۆنگ:کەسانی باش؟ گەمژە بیربکەوە کێ بوو فێری ئەم شتانەی کردی؟ لە دوای ئەمەی ئەوانت ناسی خراپ بووی.

جۆنگکووک:خراپ نەبووم.

تایهیۆنگ:خراپ نەبووی؟؟ بۆت بژمێرم یەک یەک؟

جۆنگکووک:تای تکایە با کاتەکەمان تێک نەدەین ئەمڕۆ پێکەوە ئەڕۆینە ژووان.

تایهیۆنگ:ئەمەوێت بە دایکت بڵێم جۆنگکووک.(جۆنگکووک هەنگاوەکانی هێواش بۆوە)

جۆنگکووک:تایهیۆنگ هەوڵ ئەدەم چاکبم.

تایهیۆنگ:هەوڵ نادەیت،یەکەم شت ئەبایە ئەم هاوڕێ خراپانەت وەلا نابا،ئێستا بەزۆری خۆت گرتووە نەڕۆیت و لەگەلیان جگەرە نەکێشی.

جۆنگکووک:ئێ ئەمە هەوڵدانەکەمە.

تایهیۆنگ:بۆ ئێستا بەمجۆرەیە ڕۆژێکی تر خۆت ناگریت،دڵنیابە ئەوانە بەرەو کاری خراپترت ئەبەن من تەنها خەمی تۆمە جۆنگکووک.

جۆنگکووک:ئەزانم بمبوورە باشە.(نزیکی تایهیۆنگ بۆوە دەستی گرت،تایهیۆنگ بەزۆری خۆی گرتبوو فرمێسکی نەیەتە خوارەوە)

(بە کەمی سەری لەقاند ،جۆنگکووک لە باوەشی کرد ،تایهیۆنگیش لە باوەشی کردەوە،ئینجا هەردووکیان ئەیانویست بەزۆری کاتەکەیان خۆش بەڕێ بکەن)

That time_taekookWhere stories live. Discover now