Part-3

461 83 235
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جووڵیا:تایهیۆنگ کووڕم.(تایهیۆنگ ڕووخساری بە سینگی جۆنگکووکەوە نووساند و همێکی کرد)

جووڵیا:ئامۆزاکەت هاتووە و چەند جارێک لە دەرگای داوە ئەڵێت تایهیۆنگ با بێتەوە.

تایهیۆنگ:دە دایکە وازی لێبێنە.(بە خەواڵوویەوە گووتی و بەتانیەکەی بەسەری خۆی دادایەوە،جووڵیا هەناسەیەکی قووڵی دا)

جووڵیا:باشە .(پەردەی ژوورەکەی دادایەوە تاکوو ڕووناکی خۆرەکە زۆر نەیەتە ژوورەوە تاریک بێت،ئینجا رۆیشتە دەرەوە)

(ئەمڕۆ قووتابخانە نەبوو چوونکە کۆتایی حەفتە بوو ،لەم ڕۆژەش جۆنگکووک و تایهیۆنگ تەواوی کاتەکە ئەخەون بێگوومان بەمجۆرە لە باوەشی یەکتریدا)

(جووڵیا چووەوە خوارەوە لای ئامۆزایەکی تایهیۆنگ کە ناوی ئەلیا بوو و گووتی کە هەڵناستێت بۆ جاری سێیەم گەڕایەوە ماڵەوە)

(ئەو چەند کاتژمێرێک گەیشتبۆ ئێرە ،دایک و باوکیان ئەویان لەلای ماڵی مامی دانا و گەڕانەوە شار ،ئەوان تێکەڵ بوون)

(لیانا گووتی کە تایهیۆنگ لەم ڕۆژی پشووانە تا درەنگ لە خەو هەڵناستێت بەڵام ئەلیا زۆر بێزار ببوو لەلای لیا کەمێک دانیشتبوو ئەویش هەر بێزار ئەبوو)

(بەڵام لە کۆتایدا سووپاس بۆ خوا لەسەر قەنەفەکە خەوی لێکەوت ،لیانا سەرچەفێکی پێدادا و پەردەی ژووری دانیشتنەکەی هەمووی هێنا خوارەوە تاکوو هەر هەڵنەستێت)

(وە دواتر لیانا چوو خەریکی ئامادەکردنی نانی نیوەڕۆ بوو ،جووڵیاش بە هەمان شێوە لە ماڵەکەی خۆیدا ،تایهیۆنگ و جۆنگکووکیش هەر کاتەکەی درەنگ ئەبوو)

(ئەوانیش هەر خەوتبوون ،هاوسەرەکەی جووڵیا هاتەوە ماڵەوە ،جووڵیاش مێزی نانخواردنەکەی ئامادە کرد،دواتر لە دووانەکە لە کۆتایدا یەکیان خۆیان جووڵاند کە جۆنگکووک بوو)

(دەستی سڕ ببوو چوونکە تایهیۆنگ سەری لەسەر دانابوو تەواوی کاتە،دەستی بە هێواشی دەرهێنا و تۆزێک جووڵاندی تاکوو سڕ بوونەکەی نەئەما)

(سەیری تایهیۆنگی کرد پرچە لوولەکەی هاتبۆ سەر چاوی زەردەخەنەی کرد و لایبرد بە پەنجە بچووکەکانی،نزیکی بۆوە و ماچی ڕوومەتی کرد)

(کە ڕوومەتە نەرمەکەی تایهیۆنگ کەوتە بەر لێوی زەردەخەنەیەکی زۆر گەورەی کرد بەڕاستی زۆر نەرمۆڵە بوو،بڕیاری دا تایهیۆنگ هەڵبستێنێت)

جۆنگکووک:تای هەستە.(شانی جووڵاند ،تایهیۆنگ چاوەکانی کردەوە)

تایهیۆنگ:ئەمڕۆ بە هەمووان تەنها بانگی منیان ئەکرد یانی هیچ نەیان هێشتووە بخەوم.(بە دەنگە منداڵانەکەی ئەیبۆڵاند،جۆنگکووک پێکەنی)

That time_taekookWhere stories live. Discover now