Part-2

505 86 200
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:کووک ئەمجارە دەر ئەکرێین.(بە بێزاری گووتی)

جۆنگکووک:تۆ تەنها متمانەت بە من هەبێت کەس نازانێت ئێمە بووین.

تایهیۆنگ:چی کەس نازانێت؟؟ یانی بێجگە لە ئێمە کەسی تر هەیە کەتن بکات؟؟(لە لایەک دانیشت)

جۆنگکووک:ئێ ئەگەر بەڵگە نەبێت ناتوانن هیچ بکەن دڵنیابە.(جۆنگکووکی هەشت ساڵان لە کۆتایدا هەموو شتەکانی ڕێک خست)

جۆنگکووک:دەی خێرا وەرە بڕۆینە ژوورەوە.(دەستی تایهیۆنگی گرت و چوونە پۆلەکەیان دانیشت لە تەنیشت یەکتر)

(وردە وردە هەموو قووتابیەکان ئەهاتنە پۆلەکە و دەنگە دەنگ زیاد ئەبوو ،جۆنگکووک و تایهیۆنگیش هەر لەلای یەک بوون)

تایهیۆنگ:سبەی ئامۆزاکەم دێت.

جۆنگکووک:ئامۆزا؟ کامەیان؟

تایهیۆنگ:جوونیوون.

جۆنگکووک:تا کەی لەوێ ئەبن؟

تایهیۆنگ:تا دوای ئاهەنگی گووندەکە.(ئەوە ئاهەنگێکە هەموو ساڵێک ئەکرێت وەک نەریتێکە لە گووندەکەیان ،کە هەموویان تەنها خۆشی ئەبینن)

جۆنگکووک:تا ئەوکاتە؟؟ خۆ ئەم ئاهەنگە دوو حەفتەی ترە.

تایهیۆنگ:ڕێک ،بەڵام کچەکە گووتی کە حەزئەکات زووتر بێت و کاتمان لەگەڵ بەسەر بەرێت.(بە بێزاری گووتی،جۆنگکووکیش چاوی سووڕاند)

جۆنگکووک:دێیتە قوتابخانە وایە؟؟

تایهیۆنگ:بێگوومان دێم ،خۆی دایکیشم ناهێڵێت قوتابخانەم بڕوات.(مامۆستاکە هاتە ژوورەوە،مامۆستای بیرکاری بوو ناوی شی سی بوو)

م.شی:بەیانی باش قووتابیان.(قووتابیەکان وەڵامیان دایەوە)

(جۆنگکووک بۆ ئەوەی ئەمرۆ لەگەڵ تای پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەر بەرن ،پلانی دانابوو لەلای زەنگی ئاگر کردنەوەکە ئاگر بکاتەوە)

(کە ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی ئاو بێت خوارەوە و مامۆستاکان بە قووتابیەکان بڵێن ئێرە چۆڵ بکەن،مامۆستاکە شتی ئەنووسی لەسەر تەختەکە)

(جۆنگکووکیش چەرخەکەی دەرهێنابوو و ئەو پەتەی لەگەڵ خۆی هێنابوویەوە ژوورەوە،ئاگری تێبەردا ،پەتەکە کە بە ئاسمانەکەوە بەسترابۆوە لە دەرەوە هەمووی بووە ئاگر)

(ئینجا دوای چەند خوولەکێک یەکسەر زەنگ لێدرا مامۆستاکە وەستا لەوەی ئەیکرد و تۆزێک سەیری دەورووبەری کرد)

That time_taekookWhere stories live. Discover now