Part-15

391 82 301
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(تایهیۆنگ لەسەر ئەرزەکە دانیشتبوو و هێشتا ئەگریا ،چەندی ئەیویست نەیئەتوانی خۆی بگرێت زۆر ناخۆش بوو)

(یانی کە بیری ئەکردەوە هیچی تر شینە گیانەکەی لانابێت،هیچی تر کەس نییە ماچی بکات،کەسی تر نییە شانازی پێوە بکات)

(کەسی تر نییە لە ناخی دڵیەوە دڵخۆش بێت کە لەگەڵیەتی ،کەسێک نەما کە بە ماڵی خۆی بانگی بکا ،زۆر هەستی بە ئازار ئەکرد لەم جۆرە بیرکردنەوانە)

(لیانا لە ماڵەوە کووڕەکەی دیت کە لەسەر ئەرزەکە لەبەر بارانەکە دانیشتبوو و ئەگریا ،خێرا ڕۆیشتە دەرەوە هەر کە دەرگاکەی کردەوە دەنگە بەرزەکەی تایهیۆنگی بەر گوێ کەوت)

(دڵی پڕ بوو و خێرا ڕۆیشتە لای و دەستی لەسەر شانی تایهیۆنگ دانا ،تایهیۆنگ خێرا راچڵەکی و سەری بەرز کردەوە)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک.(تۆزێک بەبێ دەنگی سەیری دایکی دووبارە فرمێسک درووست بۆوە،وایزانی شینە گیانەکەی بوو)

تایهیۆنگ:دایە جۆنگکووک ...منی جێهێشت لێرە بەتەنیا.(ئێستا ئەو نایەوێت لێرەدا زۆر خۆی دراماتیک بکات ،بەڵام ئەگەر هەرکەسێک لە جێی ئەوبایە بەمجۆرە ئەبوو)

(جۆنگکووکی زۆر خۆشەویست یانی نێوانیان گاڵتەیەک نەبوو خۆشەویستیەکەیان گاڵتەیەک نەبوو ،ئەم هەموو ساڵە لەگەڵ یەک بوون گاڵتە نەبوو)

(تەنها ئەیویست بزانێت جۆنگکووک چۆن دڵی هات بڕوات؟ یانی ئەگەر لەبەر ئەویش نەبایە لەبەر ئەو هەموو کاتە کە بەیەکەوە بوون)

(هیچ شتێکی لا گرینگ نەبوو؟ ئەیزانی کە جۆنگکووک خۆشەویستیەکەی ڕاستی بوو بێ گوومان بوو لە نیەتی جۆنگکووک)

(کەواتە بۆچی ڕۆیشت؟؟؟ خەریکە مێشکی ئەتەقێت تەنها بەم چەند خوولەکە ،جا چۆن ئەبێت خۆی ڕابێنێت لەم هەموو ماوە زۆرەی کە جووڵیا باسی کرد؟؟)

(گوومانی هەیە کە بتوانێت دەرچێت لەم خەم و بیرکردنەوە زۆرەی،دایکی تووند تایهیۆنگی لە باوەشی کردبوو،ئەویش نەیئەزانی چی بڵێت)

(تووڕە نییە جۆنگکووک خۆی هاتبۆ لای لیانا و گووتبووی کە ئەڕوات ،لیانا هاتبۆ سەر ئەوەی لێی بپاڕێتەوە کە کۆتا جار ماڵئاوایی لە تایهیۆنگ بکات)

(جۆنگکووکیش پێگووتبوو ناتوانێت وە ڕۆیشتبوو،جووڵیا هەرچەندە ڕێگای بە جۆنگکووک دابوو بەڵام ئەویش زۆر لە ئازار دابوو کە کووڕەکەی نابینێتەوە جا خوا ئەزانێت تا کەی)

(لیانا تووند جووڵیای لە باوەشی کردبوو ،ئەوکاتەی کە تایهیۆنگ ڕۆیشتبوو بۆ قووتابخانە جۆنگکووک ڕۆشتبوو ،نەخۆش نەبوو بەڵکوو گەشتی هەبوو)

That time_taekookWhere stories live. Discover now