Part-43

439 69 135
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جۆنگکووک:دڵنیای باشتری؟؟

تایهیۆنگ:دڵنیام باشترم خەمت نەبێ و بڕۆ.

جۆنگکووک:ئەم قسە قۆڕە چییە وەڵا خەمم ئەبێت.

تایهیۆنگ:ئایش باش باش ،بڕۆ دڵنیابە باشم .

جۆنگکووک:باشە هەندێکی تر باوەش ئینجا.(دیسان لە باوەشی تایهیۆنگ ڕاکشایەوە)

(جۆنگکووک هەندێک بەرز بۆوە و سەیری تایهیۆنگی ئەکرد بە زەردەخەنەوە ،تایهیۆنگیش سەیری ئەکرد ماوەیەکی باش بەمجۆرە بوون)

تایهیۆنگ:ئەگەر تۆزێکی تر بەمجۆرە سەیرم بکەی ئەوەندە ماچت ئەکەم لەسەر قەنەفەکە فڕێت ئەیەم.

جۆنگکووک:تکایە وابکە.(یەکسەر ماچی تایهیۆنگی کرد)

(تایهیۆنگ بە پێکەنینەوە جۆنگکووکی دوورخستەوە ،جۆنگکووکیش پێ ئەکەنی،ئەبایە لەگەڵ تایهی بڕوات و جەوێکی خۆشیان هەبێت وەک باوک و کچ)

تایهیۆنگ:دەی بڕۆ لەوانەیە تایهی ژیکەڵە چاوەڕێت بکات.

جۆنگکووک:بەخوا ئەو زۆری ئەوێ تا ئامادە ئەبێت،ڕێک وەک کچێکی پێگەیشتوو گرینگی بە جوانیەکەی ئەدا.

تایهیۆنگ:نەخێر ئەو خۆی جوانە پێویستی بەم شتانە نییە وە ئەو تەنها ئەیەوێت شیک و ڕێک بێت هەی نەشارەزا .

جۆنگکووک:ئای خوایە .(ڕوومەتی تایهیۆنگی گرت)

جۆنگکووک:شەو ئەگەڕێمەوە لات تاکوو سبەی بڕۆینە لای دکتۆر.(تایهیۆنگ سەری لەقاند،هەردووکیان بێدەنگ مانەوە)

تایهیۆنگ:کووکی سووپاس.

جۆنگکووک:بۆ؟

تایهیۆنگ:نازانم بۆ هەمووشت.(جۆنگکووک زەردەخەنەیەکی کردوو و سەری لەقاند)

جۆنگکووک:شایەنی زیاتری.

تایهیۆنگ:ئەرێ نانا من بەس تۆم ئەوێ تۆ زیاترەکەشی.

جۆنگکووک:باشە باش شایەنی منی،سووپاس بۆتۆش.(تایهیۆنگ پێکەنی)

تایهیۆنگ:تۆش شایەنی منی پیاوەکەم.

(جۆنگکووک گازی لە لێوی گرت ،زۆر دڵخۆشە بەم شتانەی تایهیۆنگ پێی بانگی ئەکات،هەر هەموویانی خۆشەوێت)

تایهیۆنگ:دەی ئەمجارە بڕۆ ئاقڵ دەی.

جۆنگکووک:ئایش باش باش.(جۆنگکووک ئەمە بیست جارە بڵێت ئەڕوات و نەئەڕۆشت،تایهیۆنگ ئەیزانی دڵی نایەت بڕوات)

That time_taekookWhere stories live. Discover now