Part-29

394 74 195
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

جوویی:باوکە لێرە وەستان.(جۆنگکووک سەیری مۆبایلەکەی جوویی کرد)

زیا:ئەم چێشتخانەیە پێ ئەزانیت؟(جۆنگکووک کەمێک سەیری کرد)

جۆنگکووک:ئەزانم.

جوویی:ئەوان لەوێن.

جۆنگکووک:باشە من ئەرۆم.(ئەوانی تر سەریان لەقاند ،جا یەکسەر ڕۆشت)

(لەوێ سەیری دەورووبەری کرد تەکسیەک هەبێت هیچی لێنەبوو،سەیری مۆبایلەکەی کرد هەروا کات ئەڕۆشت،ئیتر هەناسەیەکی قووڵی دا بڕیاڕی دا بە ڕاکردن بڕوات)

(لە ڕێگاکەدا چەند کەسێک بە سەیری لە جۆنگکووکیان ئەڕوانی،جۆنگکووکیش تا ئەهات هەناسەی نەدەما،جەستەشی هەمووی ئارەقە بوو)

(پەیوەندی بۆ هات ،سەیری کرد جوویی و ئەوان بوون هەڵی نەگرت زیاتر ڕای دەکرد ،دوای نزیکی پێنج خوولەک یان سەرتر ئینجا گەشت،جووهاش پەیوەندی کرد)

جووها:باوکە چیبوو؟؟

جۆنگکووک:تازە گەیشتووم.

جووها:تۆ باشی؟؟(جۆنگکووک تفی زاری قووت دا)

جۆنگکووک:باشم ئەڕۆمە ژوورەوە.(پەیوەندیەکەی داخست)

(کاتی تری بەفیڕۆ نەدا و یەکسەر ڕۆشتە ژوورەوەی چێشتخانەکە ،ئارەقە لە تاڵە قژەکانی ئەهاتە خوارەوە ،چاوی گێڕا لە چێشتخانەکە بەڵام تایهیۆنگ و ئانووراک لەوێ نەبوون)

(سەیری کرد قاتی دووەمیشی هەیە ،خێرا ڕۆشتە ئەوێ و چووە سەرەوە ،ئینجا تایهیۆنگەکەی دیت،زەردەخەنەیەکی بچووکی لەسەر دەم بوو کە چەتاڵیشی لەدەست بوو و خواردنەکەی کەم کەم ئەخوارد)

(سەیری ئانووراکی کرد ،ئەو قسەی ئەکرد وادیار بوو تایهیۆنگ گوێی لێ ئەگرت ،بیبوورە تایهیۆنگ کە ئەم کاتەت لێ تێک ئەدا بەڵام ناتوانێت بەرگە بگرێت تۆ لەگەڵ کەسێکی تر ببینیت)

(هەناسەیەکی قووڵی دا هەنگاوەکانی بەرەو مێزەکەی ئانووراک و تایهیۆنگ برد و گەیشتە لایان ،تایهیۆنگ شۆک بوو کە جۆنگکووکی دیت)

تایهیۆنگ:چی دەکەیت؟؟ بەرمبدە...(جۆنگکووک هەڵی ستاندبۆوە و قۆڵی گرتبوو،ئانووراکیش هەستایەوە)

جۆنگکووک:تکایە وەرە.(بە چاوەکانی ئەپاڕایەوە)

ئانووراک:بەڕێزم بەری بدە.(دەستی لەسەر قۆڵی جۆنگکووک دانا)

That time_taekookWhere stories live. Discover now