Part-10

403 68 333
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:دایکە دەدەی تکایە لەگەڵ جۆنگکووک ئەچین جل ئەکڕین.(بە گریانی ساختەوە داوای پارەی لە دایکی ئەکرد)

لیانا:تاکوو تاقیکردنەوەکانت نەبینم نییە.(لەلای تەباخەکە بوو و خواردنەکەی تێک ئەدا)

تایهیۆنگ:ئێ بەخوا سوێند ئەخۆم دەرچووم دەدەی دایکە گیان.(چووە لای و ماچی ڕوومەتی کرد)

لیانا:نەخێر.(تایهیۆنگ خێرا لە ماڵەوە ڕۆیشتە دەرەوە و بە ڕاکردن چووە لای ماڵی جۆنگکووک و لە دەرگای دا جووڵیا کردیەوە)

تایهیۆنگ:دایکە.

جوڵیا:بەخێربێیت پەڕە گووڵ.

تایهیۆنگ:سووپاس دایکە ئایا پارەت دا بە جۆنگکووک بۆ ئەوەی لەگەڵ من بێت جل کڕین؟

جووڵیا:بەڵێ دوێنێ شەو داوای کرد.

تایهیۆنگ:دەی وەرە هاوڕێکەی خۆشت ڕازی بکە تاکوو بیداتە منیش.(دەستی گرت و بەرەو ماڵەکەی خۆیان بردی)

جووڵیا:باشە باشە کوڕە هێواش بە.(تایهیۆنگ گوێی لێنەگرت،بردیە لای دایکی و خۆی ڕۆیشت بۆ لای جۆنگکووک)

تایهیۆنگ:خۆشەویستە گیانەکەم.(بە زەردەخەنەوە کە چووە ژوورەکەی جۆنگکووک گووتی ،دیتی خەوتووە)

(زەردەخەنەیەکی گەورەی کردوو و چووە لای جۆنگکووک و لەلای ڕاکشا و چووە باوەشی جۆنگکووک یەکسەر تایهیۆنگی لە ناو قۆڵی قفڵ کرد)

(تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی ئاسوودەی کرد ،ئەوان بڕیاریان دابوو ئەمڕۆ بڕۆن تاکوو بازاڕی بکەن پێکەوە ،قووتابخانەیان نەبوو )

تایهیۆنگ:شینە گیانەکەم هەستاویت؟

جۆنگکووک:هم بوەستە تۆزێکی تریش.(بە خەواڵووی گووتی،تایهیۆنگ سەری لەقاند و پێکەنی دووبارە تووند باوەشی لە جۆنگکووک دایەوە)

(هەر بەوجۆرە لە باوەشی یەک بوون ،تایهیۆنگ هەستی ئەکرد خۆشی خەوی لێ ئەکەوێت ،خێرا چاوی کردەوە و ڕووخساری جووڵاند تاکوو خەو بەری بدات)

تایهیۆنگ:ئەرێ دەی هەستە دایکت وا لەلای دایکمە تاکوو ڕازی بکات پارەم پێبدات.(جۆنگکووک لە کۆتایدا چاوی کردەوە)

جۆنگکووک:بۆچی پێتی نەدا؟

تایهیۆنگ:گووتی کە ئەبێت نمرەکانم ببینێ ئینجا.(بە بێزاری گووتی)

جۆنگکووک:ئێ دە هیچت نەگووتبا خۆشەویستەکەت شتی بۆ ئەکڕی.(تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و ڕوومەتی گەرم داهات)

That time_taekookWhere stories live. Discover now