❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|تایهیۆنگ:بابڕۆین جلەکان بکڕین.
جۆنگکووک:بەسەرچاو بەڵام بوەستە دوو خوولەکی تریش.(تایهیۆنگ سەری لەقاند ،جۆنگکووک دووبارە ماچی تایهیۆنگی کردەوە)
(ماوەیەکی زۆربوو هەر ماچی لێوی ئەکرد ،یانی پاش ئەوەی جۆنگکووک چووە ژوورەوە ،دوای ماوەیەک ئینجا تایهیۆنگ دەری کرد و جلەکانی هەموو تاقی کردەوە)
(کۆتا جلیشی پۆشی و بە جۆنگکووکی نیشاندا و ویستی بڕوات دایبنێت بەڵام دووبارە جۆنگکووک هاتە ژوورەوە و بەوجۆرە تایهیۆنگ قفڵ کردوو و ماچی ئەکرد)
تایهیۆنگ:بابڕۆین پێش ئەوەی لێت بدەم .
جۆنگکووک:باشە بابڕۆین.(زەردەخەنەی کرد)
(چوون پارەی جلەکانیان دا جۆنگکووکیش چەند شتێکی هێنابوو و دواتر زەرفی جلەکانیان هەڵگرت و لەوێ ڕۆیشتنە دەرەوە)
(کاتەکەی دوای نیوەڕۆ بوو بۆیەش چوونە چێشتخانەکەی گابریێل یانی وەکوو هەمووشمان ئەزانین خواردنە هەمیشەیەکانیان داوا کرد )
(پەیوەندیان بە ئەندامەکانی تری گروپی شووتی شیرین کرد ،گووتیان با ئەمڕۆ لە شوێنەکەمان کۆ ببینەوە ،یی چان گۆرانیەکەی تەواو کردووە)
(خۆی هەموویان دەستیان لە نووسینی هەبووە وە وادیاربوو کە یی چان بەتەواوی نووسیویەتی ،جۆنگکووک و تایهیۆنگ زەرفەکانیان لەلای مامە گابریێل جێهێشت و گووتیان دواتر ئەگەڕێنەوە بۆی)
(بەڕێ کەوتن بۆ شوێنی کۆبوونەوە و ڕاهێنانەکانیان ،ئەوێشیان هەموو ڕێکخست بوو ئەم ماوەیە،دوای کەمێک گەشتن بەوێ)
(هەر پێنجیان کلیلی شوێنەکەیان پێبوو ،بۆیە هەر بەو کلیلەی لایان بوو دەرگاکەیان کردەوە و چوونە ژوورەوە کەسی لێنەبوو)
تایهیۆنگ:وادیارە زوو هاتووین.
جۆنگکووک:وایە .(سەیری تایهیۆنگی کردوو و نزیکی کەوتەوە و دەستی گرت و ڕایکێشا بۆ سەر ئەو گۆشە نەرمانەی لەسەر ئەرزەکانیان دانابوو کە زۆر گەورەش بوون و هی دانیشتن بوو)
(لەسەر گۆشەکە دانیشت و ئینجا تایهیۆنگی لەسەر ڕانەکانی دانیشاند و تووند باوەشی لە کەمەری دا و چاوەکانی داخست ،تایهیۆنگ زەردەخەنەی کردوو و باوەشی لە سەری جۆنگکووک دا)
تایهیۆنگ:لەوانەیە ئەوانی تر بێن .(دوای ماوەیەک گووتی)
جۆنگکووک:ئێ یەکتۆزی تر ئینجا .(زیاتر ڕوومەتی خشاند بە سینگی تایهیۆنگەوە ،تایهیۆنگ لەم هەستەدا زەردەخەنەی کردوو و پێکەنی)

YOU ARE READING
That time_taekook
Fanfictionتایهیۆنگ و جۆنگکووک پێکەوە لەدایک بوون،پێکەوە یەکیان ناسی،پێکەوە تێکەڵ بوون،پێکەوە بوونە باشترین هاوڕێ،جۆنگکووک تایهیۆنگی خۆشەویست ،تایهیۆنگیش ئەوی خۆشەویست ،جۆنگکووک خەونی جیای هەبوو تایهیۆنگیش هەروا ،پێک گەیشتنیان چی بەسەر دێت؟ #taekook Starts:30...