Part-16

289 77 228
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(یەک دوو ڕۆژ ڕۆیشتبوو بێگوومان زۆر بە هێواشی تایهیۆنگ هەستی بە خنکان ئەکرد وەک ئەوە وابوو کات وەستابێت)

(ئەمڕۆ بڕیاڕی داوە بگەڕێتەوە قووتابخانە ئەگەر هەر لە ماڵەوە بێت و بگریەت ئەوا تازە جۆنگکووکەکەی هەر نایەتەوە)

(وە پێیوایە واباشترە خۆی کەمێک سەرقاڵ بکات چوونکە دڵنیایە جۆنگکووکیش نایەوێت ئەو بەوجۆرە بێت،ئەگەر بزانێت بەمجۆرەیە زۆر خەم ئەخوات)

(بوەستە ئەبێ جۆنگکووک چی بکات؟ ئایا ئەویش وەک خۆی بەمجۆرە ئازاری هەیە؟؟ خۆشەویستە گیانەکەی لەم ئازارەیەوە و ناشتوانێت یارمەتی بدات)

(تایهیۆنگ هێشتاش لە خەمی شینە گیانەکەیەتی ،ئێستا خەم بۆ ئەمە ئەخوات کە ناتوانێت یارمەتی جۆنگکووک بدات و لەو خەمە ئاسوودەی بکات،بێگوومان ئەگەر خەمیش بخوات)

(ئەبێت جۆنگکووک بە سەلامەتی گەیشتبێتە سۆل؟ هیوادارە کەسانی خراپ لەگەڵی تێکەڵ نەبن ،هیوادارە سەلامەت بێت،لە خوێندنەکەشی کە هۆکاری ڕۆشتنەکەی بووە سەرکەوتوو بێت)

(هیوادارە زۆر هەوڵ بدات و زۆر باش بێت لە دوای هەموویەوە ئەم هەموو ناخۆشیە تەنها لەبەر ئەمە بووە چۆن ئەبێت بەمجۆرە بێ فایدە بڕوات ئەم دووریەیان)

لیانا:تای شیرینەکەم ئەگەر ئەتەوێ ئەمڕۆش مەڕۆ .

تایهیۆنگ:کێشە نییە دایکە.(زەردەخەنەیەکی کرد ،یانی هەر زۆر ئاشکرا بوو کە ساختە بوو)

(دوای ئەوەی کە خواردنی خوارد بەزۆری دایکی بێگوومان جا ڕۆیشت بۆ قووتابخانە لەوێ چەند جار گەدەی تێکچوو)

(حەزی خواردنی نەمابوو یانی هەستی ئەکرد هەرچی بخوات بەتەواوی ئەڕشێتەوە ئەگەر بیشیخواردبا تەنها بە دوو پاروو تێر ئەبوو)

(سەریشی هەر ئەهێشا ،لەم شەوەوە هیچیان نەوەستاوە لە ئازار،کە لە قووتابخانە تەواوبوو ئەچێت بۆ دەرمانخانە و حەب ئەکڕێت)

(گەیشتە قووتابخانە ،ئەو جەماعەتەی دیت کە جۆنگکووکیان بەرەو ئەم کارانە برد چۆن پێ ئەکەنن و قسە ئەکەن ،ئێ بێگوومان ئەبێت دڵخۆش بن دوای ئەوەی جۆنگکووکیان بەتەواوی تێکدا)

(بە هەناسەی قوورسەوە چووە ژوورەوە ئینجا چووە پۆلەکەی،کە جێگاکەی دیت دووبارە دڵی پڕ بوو ،یەکسەر شێوەی جۆنگکووکی هاتەوە پێش چاوی)

(چوو دانیشت جانتاکەی لە جێگاکەی جۆنگکووک دانا و سەری لەسەر قۆڵی دا ،ئینجا کە لیچی لەسەر دەمی بوو سەیری جێگاکەی جۆنگکووکی ئەکرد)

That time_taekookWhere stories live. Discover now