Part-24

314 78 242
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(هەر ئەوکاتەی تایهیۆنگ رۆشت جۆنگکووک سەیری کاتژمێرەکەی کرد دیتی زۆری ماوە بۆ ئەوەی بروات بۆ کارەکەی بەڵام هەر هیچ نییە بیکات بۆیە چووە ئەوێ و ئەمڕۆ زووتر ئەیکاتەوە)

(چەند کاتژمێرێک رۆشتبوو ،کڕیاڕ و شت هاتبوون بۆ کڕینی شتەکان ئەو ئەیفڕۆشت ،بەڵام هەندێکیان کە بۆ چاکردنەوەیان هاتبوون گووتی کە خاوەنەکەی کاتی نانی نیوەڕۆ دێت)

(خاوەنی شوێنەکە گووتی کە جۆنگکووک فێری ئەم شتانەش ئەکات وردە وردە ،کاتی نانی نیوەڕۆ بوو ئێستا ئینجا خاوەنەکەی هات)

جۆنگکووک:بەخێربێیت مامە سیوهۆک.(زەردەخەنەی کرد ،مامە سیوهۆک تەمەنی کەمێک پیر ببوو بەڵام هێشتا بە وزە بوو)

سیوهۆک:سووپاس کووڕم ،ئیتر من لێرە بڕۆ نانی نیوەڕۆ بخۆ و دوای کاتژمێرێک وەرەوە.(جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد)

جۆنگکووک:ئەی تۆ نانت خواردووە؟ بۆت بهێنم لەگەڵ خۆم؟؟

سیوهۆک:خواردوومە نیگەران مەبە.(دەستی لەسەر شانی دانا،ئینجا جۆنگکووک ماڵئاوایی لێکرد)

(ئەیویست بڕواتە ماڵەوە بەڵام خۆی کاتەکە کەمبوو و هەروەها چێشتخانەکەی تایهیۆنگی گیانیشی لێی نزیک بوو کەواتە بۆچی  یەکسەر نەڕواتە ئەوێ؟)

(هەم چاوەکانی شەحن ئەبێت بە بینینی ئەو و هەم جەویشی تەواو ئەکرێتەوە و هەمیش زیاتر نزیک ئەبێت،بۆیە یەکسەر هەنگاوی نا بۆ ئەوێ)

(دوای دە خوولەک گەیشت ،نەیئەتوانی خۆی بوەستێنێت لە زەردەخەنە کردن ،چووە ژوورەوە و لەسەر کوورسیەک دانیشت یانی بێگوومان شوێنە هەمیشەییەکەش)

(جا ڕێستۆرانتەکەش تۆزێک قەرەباڵغ تر بوو چوونکە خەڵک ئەهات و نانی ئەخوارد ،تایهیۆنگ هات بۆ وەرگرتنی داواکاریەکان)

(جۆنگکووک هەرکە تایهیۆنگی دیت درەوشانەوەیەک کەوتە ناو چاوە ڕەشەکانی و یەکسەر هەر سی و دوو ددانی دەرکەوت لەبەر ئەو زەردەخەنە گەورەی کە کردی بەهۆی تایهیۆنگەکەی)

(لای گرینگ نییە ئەگەر گەمژەش دەربکەوێت ئێستا تایهیۆنگی دیتووە،تایهیۆنگ زەردەخەنەی لەسەر دەم بوو جۆنگکووکی دیت هەندێک وەستا و زەردەخەنەشی نەما)

تایهیۆنگ:تۆ چی دەکەی لێرە؟؟(جۆنگکووک تۆزێک بێ هیوا بوو کە بووە هۆی ئەوەی تایهیۆنگ زەردەخەنەی نەمێنێت بەڵام زۆر خۆی تێک نەدات)

جۆنگکووک:قابیلە چیبکەم لێرە بۆ خواردن هاتووم.(تایهیۆنگ برۆی بەرز کرد)

That time_taekookWhere stories live. Discover now