Part-20

368 80 155
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

لیانا:هەر بەڕاستی تۆ باشی؟؟(بە نیگەرانیەوە پرسی)

تایهیۆنگ:جا بۆچی باش نەبم؟(پێکەنی)

لیانا:دەزانی مەبەستم چییە.(قۆڵی خستە قۆڵی تایهیۆنگەوە و لەگەڵی بە هەنگاوی هێواشەوە چووە ماڵەکەی تایهیۆنگەوە)

تایهیۆنگ:چ پێویست ئەکات خەم لەو بخۆم؟؟ (برۆی بەرز کردەوە)

لیانا:هیچ پێویست ناکات.(ماچی دەستی تایهیۆنگی کرد)

لیانا:کەواتە پێویستە تۆش خێزانێک پێک بهێنیت.

تایهیۆنگ:نامەوێت دایە ئەم بابەتە مەکەوە تکایە.

لیانا:بۆچی ناتەوێت؟؟

تایهیۆنگ:بە تەنیا دڵخۆشترم .(خواردنەکانی لە دایکی وەرگرت و خستیە ناو ساردکەرەوەکە)

لیانا:ئێ منیش حەز ئەکەم نەوەکانم ببینم.

تایهیۆنگ:جا کێ ئەڵێ من لەگەڵ کچێت هاوسەرگیری ئەکەم؟

لیانا:ئێ ئەگەر لەگەڵ کووڕیش بێت هەر حەز ئەکەم خێزانی کووڕەکەم ببینم باشە؟ ئەمەوێت زاواکەم ببینم.

تایهیۆنگ:باشە دایە گیان ئێستا واز لەم بابەتە بێنە و جا برسیمە.

لیانا:ئێ بۆ خواردنەکەت خستە ناو ساردکەرەوەکە ئەگەر برسیتە؟؟؟(بە بێزاری چوو خواردنەکانی دەرهێنا)

تایهیۆنگ:لەبیرم چووبوو کە برسیمە.(پێکەنی و لەسەر کوورسیەکە دانیشت و رووخساری لەسەر مێزەکە دانا و بە زەردەخەنەوە سەیری دایکی ئەکرد کە خواردنەکەی گەرم ئەکرد)

(مێشکی بۆ جۆنگکووک ڕۆشت،گووناح نییە تای ئێستا مێشکت بیر لەو ئەکات؟؟ چاوی تووند داخست و گازی لە ناوەوەی دەمی گرت نەیئەویست بیری لێبکات)

(بەڵام دڵی ئەوەندە وای کردبوو جەستەی گەرم دابێت بەهۆی جۆنگکووک هیچ یارمەتیەک نەبوو ،هەر بیری خۆی ئەهێنایەوە)

(کە جۆنگکووک هاوسەرگیری کردووە و ژنی هەیە نەک ژن منداڵیشی هەیە سێ منداڵی هەیە ،وە ئەمەش تەنیا ئەزیەتە بۆخۆی کە بیری لێ ئەکات)

(لەلایەکی تریش دڵی ئاسوودە ببوو کە بیری لە جۆنگکووک ئەکرد،وەک ئەوە وابوو لە چلەی گەرما بێت و جۆنگکووک ئاوێکی سارد بێت و فێنکی بکاتەوە)

(دڵی بەمجۆرە هەستی ئەکرد کە بیری لە جۆنگکووک ئەکردەوە جۆنگکووک خواردنێک بوو بۆ دڵی بەڵام ئازار هێنەر بوو بۆ مێشکی)

That time_taekookWhere stories live. Discover now