Part-38

393 73 57
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک بە هیواوە سەیری تایهیۆنگی ئەکرد،یانی چاوەڕێی ئەکرد تایهیۆنگ شتێک بڵێت،تایهیۆنگیش بە ترسەوە سەیری ئەکرد)

جۆنگکووک:قسەم بۆ بکە خۆشەویستەکەم.(هەردووک ڕومەتی تای گرت و ماچێکی لە یەکیان کرد)

تایهیۆنگ:جۆنگکووک ،من ...(هەناسەیەکی قووڵی دا)

جۆنگکووک:تۆ چی؟(تایهیۆنگ تووند چاوەکانی داخست)

تایهیۆنگ:نەخۆشم.(تۆزێک دوونیاکە بێدەنگ بوو ،یانی جۆنگکووک بێدەنگ بوو ئەمەش وایکرد هەموو دوونیای بێدەنگ بێت،ئەترسا لە کاردانەوەی)

جۆنگکووک:ئێ تەواو پەمەیەکەم ئەچینە دکتۆر.(پێش ئەمەی قسە بکات پێکەنی،پێکەنینێکی بەزۆری،تایهیۆنگ هەستی بە دەست لەرزانی جۆنگکووک ئەکرد)

جۆنگکووک:ئێستا بڕۆین بۆ دکتۆر؟؟ (تایهیۆنگ سەری نەوی کردوو و سەری بە نەرێ لەقاند)

جۆنگکووک:باشە کەوایە پەمەیی سبەی ئەڕۆین ،نیگەران مەبە دکتۆر چارەسەرت ئەکات باش؟ ،ئێستا ماندوویت با بڕۆین بخەوین.(ویستی بڕوات و دەستی تایهیۆنگی گرتبوو بەس ئەو وەستاندی)

تایهیۆنگ:کووک،ئەمە نەخۆشی درێژخایەنە.(جۆنگکووک چاوی تووند داخست،هەر نەیئەویست تایهیۆنگ ببینێ خۆشی نەیئەزانی بۆ)

تایهیۆنگ:سەیرم بکە ئەمەوێت بۆت باسکەم ،تکایە.(جۆنگکووک سەبر سەبر چاوی کردەوە)

(وە بێگوومانیش چاوی پڕ فرمێسک بوو،تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی کرد،دەستی لەسەر ڕوومەتی جۆنگکووک دانا و ماچی چاوی کرد)

تایهیۆنگ:نیگەران مەبە من باشم.(باوەشی لێیدا،ماوەیەکی باش بەمجۆرە بوون دواتر چوونە ژوورەوە)

تایهیۆنگ:دڵم زۆر هێواش لێ ئەدات،بۆیەش دکتۆرەکان ئامێرێکیان لە ناو جەستەم داناوە.(جۆنگکووک یەک وشەش لە دەمی نەئەهاتە دەرەوە)

تایهیۆنگ:ئەم ئامێرە وا ئەکات دڵم باشتر لێبدات،وە هەر شەش مانگێک جارێک ئەبێت بارگاوی بکەمەوە،وە ئێستاش کە بەمجۆرە بێ هەناسە بووم هۆکارەکەی ئەوەبوو کاتی بارگاویەکەی نزیک بۆتەوە.

تایهیۆنگ:لەبەر ئەم نەخۆشیەش ناتوانم ڕابکەم یان هەندێ شتی تر.

جۆنگکووک:ئازاری هەیە؟

تایهیۆنگ:نا بەهیچ جۆرێک بەس ئەو کاتەنەی کە بارگاوی ئەکەنەوە چەند ڕۆژی سەرەتا ئازاری ئەبێت دواتر چاک ئەبم.

That time_taekookWhere stories live. Discover now