Part-32

398 79 169
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهی:خوات لەگەڵ باوکە گیان.(بە زەردەخەنەوە گووتی ،جۆنگکووکیش خۆی خوار کردبۆوە بۆ ئاستی ئەو)

جۆنگکووک:ئاگاداری خۆتبە کچەکەم .(دەستی بە قژی داهێنا و نێوچەوانی ماچکرد)

(خۆی ماوەیەک بوو تایهی لەگەڵ خووشک و براکانی هاتووچۆی ئەکرد ،بەس جۆنگکووک گووتی ئەمرۆ من ئەیبەم ،جا تایهیش زۆر دڵخۆشبوو)

(لە ڕێگاکە جۆنگکووک دۆندرمەی بۆ خۆی و تایهی کڕی و بە دەم قسەکردن و ڕۆشتنەوە ئەیان خوارد ،تایهیش باشبوو تەواوی کاتەکە پێ ئەکەنی)

(تایهی ڕۆشت و دەستی خواحافیزی بۆ باوکی بەرز کردەوە،جۆنگکووکیش هەر لەوێ بوو تا بەتەواوی لە تایهی دڵنیابۆوە)

(ئینجا بەڕێ کەوت بۆ لای ماڵی تایهیۆنگەکەی هەرچەندە زۆریش زوو بوو ،بەس دەی ئاساییە ئەی وانییە؟ زۆرتر پەمەیە بێهۆشکەرەکەی ئەبینێت)

(گەیشتە ئەوێ دوای ماوەیەک و دەستی لە قژی خشاند ئینجا لە دەرگای دا،هەندێک وەستا نەکرایەوە ،ئەمجارە تووند تر لێیدا و کرایەوە)

(جۆنگکووک بە زەردەخەنەوە سەیری تایهیۆنگی کرد ،تایهیۆنگ قژی هەمووی تێکچووبوو و تەنها لا چاوێکی کرابۆوە)

(دەستیشی لەسەر چاوی دانابوو ،جلەکانیشی هەموو خوار ببوو ،ئەتگووت شەڕی کردووە نەک خەوتووە،تایهیۆنگ بە دەمووچاوێکی بێ هەستەوە سەیری جۆنگکووکی کرد)

تایهیۆنگ:زەنگیشم دانابوو ،وادیارە هەڵنەستاوم.(باوەشکێکی کرد)

جۆنگکووک:ئاساییە پەمەیە گیانەکەم بەیانی باش.

تایهیۆنگ:بەیانی تۆش باش شینە گیانەکەم،وەرە ژوورەوە.(پێش دەرگاکەی بۆ چۆڵ کرد)

(هەرکە چوونە ژوورەوە تایهیۆنگ یەکسەر لەسەر قەنەفەکان ڕاکشا و جۆنگکووکیش لەلای سەری دانیشت و بە چاوی دڵەوە سەیری تای ئەکرد)

تایهیۆنگ:هەندێکی تر هەڵدەستم با ئیسراحەتێک بە جەستەم بدەم.

جۆنگکووک:ئیسراحەت بە جەستەت بدەی؟ بۆ چیت کردووە؟

تایهیۆنگ:ئەرێ دە تۆش خۆ خەویش ماندووت ئەکات ،ئێستا بێدەنگ بە.

(سەری خستە سەر ڕانی جۆنگکووک و دەستە گەورەکەی جۆنگکووکی گرت و لەسەر چاوی دانا،جۆنگکووک گازی لە لێوی گرت)

(جۆنگکووک ئەیزانی تایهیۆنگ هێشتا خەواڵووە بۆیە ئەم شتانە ئەکات ،یانی ئاساییە لای ئەمانەش بکەن بەس یانی هێشتا ئەزانێت تای وازوو زوو نزیک نابێتەوە پێی وایە؟)

That time_taekookWhere stories live. Discover now