Part-22

295 74 141
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

(جۆنگکووک ڕۆیشتبوو ،یانی یاخواش نەڕوات دوای ئەم هەموو قسەیە لە ڕووی دێت هێشتا لەوێ با؟؟ هەر کەسێک با ئەڕۆیشت بێگوومان ئەویش ڕۆیشت بە گریانەوە)

(تایهیۆنگیش لەوێ دانیشتبوو و باوەشی لە قاچەکانی دابوو و ئەگریا بێزارببوو لەوەی خۆی دەربخات کە جۆنگکووکی لەبیر کردووە)

(ئێستاش نەفرەتیانە لە
مێشکیەتی و نازانێت بۆ ئەو ئەگری یان لەبەر ئەو ئەگری،خۆشی نایەوێت هیچیان بکات بەڵام چارەی تری نییە ناتوانێت خۆی رابگرێت لەوەی بیر لە جۆنگکووک نەکاتەوە)

(جۆنگکووک لە دەرەوە لەلایەک ئەگریا تایهیۆنگیش لە ژوورەوە لەلایەک ئەگریا،بۆ هەردووکیان ناخۆش بوو زۆر هەردووک لا ئازاریان زۆر بوو)

(جۆنگکووک گەڕایەوە ماڵەوە دیتی هەموویان بەخەبەرن و خۆیان ئامادە ئەکرد،بڕیار وایە ئەمڕۆ جۆنگکووک ناوی منداڵەکان لە قووتابخانەکە بنووسێت)

جووڵیا:بەیانی باش جۆنگکووک لە کوێ بووی؟

جۆنگکووک:پیاسەیەکم کرد.(جووڵیا تۆزێک سەیری کرد)

جووڵیا:چاوت بۆ سوور بۆتەوە؟ بوەستە لەگەڵ تایهیۆنگ یەکتان دیت؟

جۆنگکووک:دایە ناوی مەهێنە منداڵەکان ئەبیستن.

جووڵیا:کەواتە یەکتان دیت؟(جۆنگکووک هەناسەیەکی قووڵی دا و دانیشت)

جووڵیا:چی گووت؟

جۆنگکووک:هەندێک لە قسەی دڵی.(جووڵیا زانی قسەکان هەمووی ناخۆش بووە ئەگەر جۆنگکووکیش گریا بێت)

جووڵیا:بۆچی تەنها پێی ناڵێی کە بۆچی ڕۆشتی؟؟؟

جۆنگکووک:هۆکارێکی بێمانایە دڵنیام زیاتر وادەکات رقی لێمبێت.

جووڵیا:گەمژانە بیرمەکەوە ئەوە ژیانی خۆتی لەسەر بەند بوو ئەگەر بزانێت بەمجۆرە بووە ئەوا لێت تێئەگا.

جۆنگکووک:هەمووی هەڵەی من بوو ئەگەر هەر لە سەرەتاوە هەموو شتەکانم بۆ ئەو باسکردبا هیچ یەکێک لەمانە ڕووینەدەدا.(سەری لەسەر قۆڵی دانا خەریکبوو فرمێسک لە چاوی بێت بەڵام شەقێکی بەسەری کەوت)

جووڵیا:تازە شتەکە بووە ئەگەر نەبووبایە ئەوا منداڵەکانت نەئەبوو وادیارە ئەوانت خۆشناوێ و لێیان پەشیمانی.

جۆنگکووک:نەخێر ئەوان جیاوازن هەرگیز لێیان پەشیمان نابم.

جووڵیا:کەواتە ئەگەر وابێت ئیتر واز لە ڕابردوو بێنە و هەوڵی ڕوونکردنەوەی شتەکان بدەوە بۆ تایهیۆنگ.

That time_taekookWhere stories live. Discover now