Part-35

421 71 239
                                    

❤️❤️
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|

تایهیۆنگ:فەرموون ئەمەش خواردنەکەت گەشت.(داواکاریەکەی لەسەر مێزەکە دانا)

جۆنگکووک:ئەرێ دە بۆ ئەوەندە فەرمی؟(جۆنگکووک بە فەقیری گووتی)

تایهیۆنگ:وانییە من هەموو کات وام لەسەر کار.

جۆنگکووک:ئێ بۆ بۆمن وایت کاکە من خۆشەویستی تۆم،ئەبێ بڵێی فەرموو گیانەکەم ئەمەش خواردنەکەت و ماچێکم بکەی و تەنانەت خواردنیشم بدەیەی.

(تایهیۆنگ برۆی لە جۆنگکووک بەرز کردەوە ،ساتی دواتر تۆزێک پێکەنی،ئەو تەنها هەندێک بە جۆنگکووکی ڕابوارد بەس کاک جۆنگکووک زۆر جدی وەری گرت)

تایهیۆنگ:باشە باش بۆستە.(قاپە خواردنەکەی هەڵگرتەوە و گەڕایەوە دواوە و دواتر بەرەو جۆنگکووک هاتەوە)

تایهیۆنگ:هێ گیانەکەی من هاتووە یاخوا بەخێربێت.

(قاپەکەی دانا و دانیشت جا خێرا ماچێکی لێوی جۆنگکووکی کرد،وە دەستی لە قژی جۆنگکووک خشاند جا دواتر چۆپستیکەکەی هەڵگرت و نزیکی دەمی جۆنگکواکی کرد تا بیخوات)

(جۆنگکووک تۆزێک گازی لە دەمی گرت و ئینجا پێکەنی،خواردنەکەی بە دەستی تایهیۆنگ خوارد و یەکسەریش ماچی لە دەستی کرد)

جۆنگکووک:نەم نەم چەندە بەتامە.(چاوی داخست)

تایهیۆنگ:ئەمە خۆم دروستم کرد.(بە شانازیەوە گووتی)

جۆنگکووک:ئای لە پەمەیە بەهرەمەندەکەی من .

(خۆشبەختانە لە ڕێستۆرانتەکەی تایهیۆنگ کەسی لێنەبوو،جۆنگکووک بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ هاتبوو ،بەس ئەمڕۆ درەنگ تر هاتبوو چوونکە کاری زۆریان هەبوو)

(جا لەم کاتەی جۆنگکووک هات ،ستافەکەی کە بۆ تایهیۆنگ کار ئەکەن لە کاتی پشووی خۆیان بوون کە یەک کاتژمێرە،ئەمەش شتێکی باشبوو بۆ دووانەکە تاکوو بەتەنیا بن)

تایهیۆنگ:کەی لە کارەکەت تەواو ئەبی؟؟

(ئێستا جۆنگکووک خۆی خواردنی ئەخوارد و تایهیۆنگیش دەستی لەسەر ڕوومەتی دانابوو بە خۆشەویستیەوە سەیری ئەکرد)

جۆنگکووک:دوو کاتژمێری تر.

تایهیۆنگ:منیش کەوایە زوو ئەڕۆمەوە ،با پێکەوە بڕۆینەوە جۆنگکووکی.

جۆنگکووک:بەسەرچاو پەمەیەکەم.(تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی پەرۆشی کرد)

جۆنگکووک:ئەی باشە تۆ نانت خواردووە؟

That time_taekookWhere stories live. Discover now